ناونیشانی بابەت: زیاد بوونی کێش و قەڵەوی لە پایزدا
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$پێنج هۆکاری زۆر گرنگ$
1- وەرزش نەکردن و کەم بوونەوەی جووڵە: سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی وەک ڕویشتن بە پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری ، لە هەمان کات دا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک.
2- تووشبوون بە خەمۆکی وەرزی پایز: وەرزی پایز لە کۆمەڵێک کەس بە تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئەمەش پاڵ بە هەندێ کەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەلە و ئیشی هەویر.
3- تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان: بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان ، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی جەستە.
4- خواردنی بڕێکی زیاتر لە و خۆراک: دوور و دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بەهۆی بێزاری و مەلەلەوە ، هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتها بە مەبەستی گەرم بوونەوەی لەش ، جگە لەوەی خواردن لە کاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە ، هەروەها لە کوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆرێت کە بڕێکی زۆر وەزیان تێدایە وەک سەروپێ ، نۆکاوی پڕ چەوری و دوگ و بەز ، محلەبی ، کاستەر ، جۆرەکانی شیرینی.
5- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو چونکە لە کەشی سارد کەمتر هەست بە تینیووەتی دەکەیت ٫ لە هەمان کات دا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 305 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!