ناونیشانی بابەت: #ئایینی جوو# و شوێنەوارەکانی لە #کوردستان#دا/ بەشی پێنجەم
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
$بیروڕا جیاوازەکان لەبارەی هاتن و بلاوبوونەوەی ئایینی جوو لە کوردستان$
هەرچەندە تا ئێستا مێژوو و سەردەمێکی دیاریکراو و ڕاستەقینە لەبارەی هاتنی جووەکان بۆ کوردستان یەکلا نەبووەتەوە، بەڵام دوو بیروڕای جیاواز لەسەر ئەم بابەتە هەن:
یەکەمیان ئەو بڕوایەیە، کە دەڵێ، ڕەچەڵەکی جوو لە سەردەمی پەیامهێن (#نووح#) ەوەیە، کە لە ناوچەکانی #چیای ئارارات# نیشتەجێن، واتا ئەو کاتەی خەڵک لە تۆفانە بەناوبانگەکەی حەزرەتی نووح ڕزگاریان دەبێت و لە کەشتییەکەی دادەبەزن بۆ سەر وشکانی، بۆ دەسپێکی ژیانێکی نوێ.
حەزرەتی نووح سێ کوڕی هەبوو بە ناوەکانی (سام، حام و یافت) کە دەگوترێت، لەمانەوە مرۆڤایەتی لەسەر زەوی دابەش دەکرێت.
سام دووەمین کوڕی نووح بوو، کە پێنج کوڕی هەبوو بە ناوەکانی (ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود، ئارام) ، بۆیە سام بە باپیرە گەورەی ئەم نەتەوانە دادەنرێت و ئایینی سامییەکان لە سام کوڕی نووح سەرچاوە دەگرێت، ئایینی سامی، واتا ئەو ئایینانەی، کە لە ئیسرائیلی و عەرەب و #ئاشوورییەکان#ەوە سەرچاوە دەگرێت، کە سەرەکیترینیان یەهوودی و کریستیان و ئیسلامە، کە لە بەشی یەکەمی ئەم زنجیرە بابەتەدا، باسمان لە سەرەتای پەیدابوون و بڵاوبوونەوەی ئایینی جوو کرد.
بیرۆکەی دووەم، کە زیاتر باوەڕپێکراوە و لە سەرچاوەکانیش هاتووە، لە هاتن و بڵاوبوونەوەی جووەکان لە کوردستان بۆ هێرشی سوپای ئاشووری بۆ سەر میسڕ و ناوچەکانی وابەستە بە میسڕ، وەک کەنعان و ئیسرائیل لە ساڵی 730ی پێش لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا دەگەڕێتەوە، کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ژمارەیەکی یەکجار زۆری خەڵکی ئیسرائیل بەرەو ناوچەکانی ئاشوور واتا بابل و ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوازراونەتەوە و لەدوای دابەشبوونیان لەسەر شار و شارۆچکەکان، دەستیان کرد بە ژیانێکی نوێ و تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە. لێرەدا باس لە هاتنی پەیرەوانی ئایینی جوو بۆ ناوچەکانی کوردستاندا دەکەین.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,102 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!