بەرەبەیانی ڕۆژی #19-01-2023#، لە نزیک شاری #ماردین#ی باکووری کوردستان، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی دوو خێزانی کورد کە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو.
لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەکدارییە چوار هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و هاووڵاتییەکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو، دواتر ئەویشیان لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا.
دوا بە دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا شەش کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو پێنج هاووڵاتییە دەستگیرکرد.
بکوژی سەرەکی ئەو پێنج هاووڵاتییە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نسێبینی تورکیایە و ماوەی پێنج ساڵە وەک ئەندازیار لە پڕۆژەی ”ئەڤڕۆستی” لە شاری #دهۆک# کاردەکات و پەیوەندیشی لەگەڵ خێزانە کوژراوەکان هەبووە و ئاگاداری گەشتی ئەو دوو خێزانە بووە بۆ ئەو وڵاتە.
ئەو بکوژی سەرەکی ئەو دوو خێزانە چەند ڕۆژێک بەر لەو ڕووداوە گەڕاوەتەوە تورکیا. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 662 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!