دوکاندارێکى شەقامى غەزالى لە شارى #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، ماوەى 24 کاتژمێر مۆڵەت دراوە بە دوکاندارەکانى شەقامەکە بۆ ئەوەى دوکانەکانیان چۆڵ بکەن، دەشڵێت: (لە ئێستادا #22-01-2023#لەگەڵ حکومەت لەسەر خەتن بۆ ئەوەى مۆڵەتەکەیان درێژ بکرێتەوە).
شەقامى غەزالى لە شارى هەولێر یەکێکە لە شەقامە قەرەباڵغەکان کە چەندین دوکان و شوێنى حەوانەوە و قاوەخانەى تێدایە. بەپێى زانیارییەکان، موڵکەکانى سەر شەقامەکە لە ئێستادا فرۆشراونەتەوە بە پڕۆژەى پاڤیلۆن کە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى بازرگانییە. بەو هۆکارەش داوا لەو کەسانە کراوە کە دوکانیان لە شەقامەکەدا هەیە لەماوەى 24 کاتژمێردا دوکانەکان چۆڵ بکەن.
یەکێک لە خاوەن دوکانەکانى شەقامەکە زانیارییەکەى پشتڕاستکردەوە و وتى: (داوامان لێکراوە دوکانەکانمان چۆڵ بکەین لەماوەى 24 کاتژمێردا، چونکە شەقامەکە دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەى پاڤیلۆن).
وتیشى: لە ئێستادا ئێمە لەسەر خەتین لەگەڵ پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەى مۆڵەتەکەمان درێژ بکرێتەوە، نەوەک هەڵبوەشێتەوە، چونکە کاتى زیاترمان پێویستە بۆ چۆڵ کردنى دوکانەکان.
بە وتەى ئەو خاوەن دوکانە، (بڕیارى چۆڵ کردنى دوکانەکان بڕیارى کۆتاییە، چونکە شەقامەکە دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەى پاڤیلۆن). [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 545 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!