عومەر عەبدوڵڵا دەڵێت: ئازاری شانەکان پەیوەندی بە چەند ھۆکارێکی جیاواز ھەیە، چارەسەری ھەر ھۆکارێک دەگۆرێت بەگوێرەی ھۆکارەکە و تەمەنی نەخۆشەکە، دەشڵێت، چارەسەری بە دەرمان یان لە ڕێگەی وەرگرتنی حەب دەبێت یانیش ھەندی جار پەنا دەبرێتە بەر لێدانی دەرزی لە جومگەکە.
دکتۆر عومەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕى نەشتەرگەرى ئێسک و شکان، لەبارەى ئازاری شان و ھۆکار و چارەسەرەکانی لە نووسینێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، کە ئەمە دەقەکەیەتى:-
ئازاری شانەکان پەیوەندی بە چەند ھۆکارێکی جیاواز ھەیە، چارەسەری ھەر ھۆکارێک دەگۆرێت بەگوێرەی ھۆکارەکە و تەمەنی نەخۆشەکە بەشێوەیەکی گشتی دەکرێ بە چەند بەشێک.
یەکەم: گرفتی ڕاستەوخۆی جومگەی شان لەوانە (ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی، سوانی جومگە (صوفان) ، شکان و پێکان، بوونی گرێ لە ناو جومگەکە.
دووەم: ھەوکردنی ئەم بەشانەی، کە ڕاستەوخۆ بە جومگەکە بەستراون وەک ھەوکردنی بەستەر و ڕیشاڵەکان، ماسوولکەکانی دەوری جومگەکە.
سێیەم: بوونی گرفت لە دەمارەکان، کە بە ناوچەی شان تێپەر دەبن لەگەڵ بوونی ئینزلاق لە بربرەکانی مل، کە ئازار و سڕبوون و تەزین بۆ شان و بەلی سەرەوە درووست دەکات.
چوارەم: گرفتی لاوەکی کە ناراستەوخۆ ئازار بۆ ناوچەی شان دروس دەکەن، لەوانە جەڵتەی دڵ ، کێشەی گەدە و ناو پەنچک بۆیە لەکاتی بوونی ئازار لە چومگەی شان.
ھەوڵ مەدە ڕاستەوخۆ دەست بکەی بە وەرگرتنی چارەسەر بێ ئەوەی دەستنیشان کرابێ لەلایەن پزیشکەوە.
لە کاتێک، کە دەستنیشان کرا گرفتەکە لە جومگەیە یان بەستەر و ڕیشاڵەکانە ئەوە زیاتر کەڵک دەبینی ئەگەر چارەسەر وەربگری بە دەرمان لەگەڵ چارەسەری بێ دەرمان لە یەک کاتدا (واتە چارەسەری سرووشتی لە ڕێگەی کردنی ھەندێ وەرزشی تایبەت وە ھەندێ جار پێویست دەکات، کە ئامێری تایبەت بەکار بێ بۆ چارەسەری گرفتەکە).
چارەسەریش بە دەرمان یان لە ڕێگەی وەرگرتنی حەب دەبێت یانیش ھەندی جار پەنا دەبرێتە بەر لێدانی دەرزی لە جومگەکە، وەک باسمان کرد بریاری وەرگرتنی دەرمان و دەرزی جومگە بە گوێرەی سوکی و قورسی گرفتەکەی کە نەخۆش ھەیتی دەگۆرێ. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 826 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!