ئەم شەڕە لە ڕێکەوتی #11-10-1976# لە سەنتەر شارەدێی #بنگرد#ی شارۆچکەی #دوکان# باکووری ڕۆژاوای پارێزگای #سلێمانی#، لەنێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی دووی سەرکردایەتی کاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و پۆلیسی شارەدێکە ڕوویدا و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەست بەسەر شارەدێی بنگرد دا گیرا.
$ڕوودانی شەڕ$
لە ڕێکەوتی 11ی تشرینی یەکەمی 1977، دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هەرێمی دووی سۆران بە سەرپەرشتی #کەمال کەرکووکی# لە ماڵی بایز عەبدوڵڵا لە گوندی خورخورە، بڕیاردرا لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە هێرش بکرێتە سەر شارەدێی بنگرد، بۆ ئەم مەبەستە هێزەکەی پێشمەرگە بۆ سەر چەند مەفرەزەیەکی بچووکتر دابەشکران، لەوانە مەفرەزەی حاجی فەقێ ئیسماعیل کە پێکهاتبوون لە پێشمەرگەکانی ناوچەی جافایەتی، مەفرەزەی ساڵح مەلا ئەحمەد، مەفرەزەی حاجی شێخ حسێن لۆتەر، مەفرەزەی حاجی محەمەد سوفیانی و لەگەڵ بەشێک لە پێشمەرگەکانی #گەڵاڵە#ی شینکایەتی، هەر هەمان شە و واتا 11ی کانوونی یەکەم لە لایەن مەفرەزەکانی پێشمەرگەوە هێرشکرایە سەر شارەدێی بنگرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دەستبگرن بەسەر بارەگای پۆلیس و بنکەی ڕێکخراوی حزبی بەعس لە شارەدێی بنگرد و تەنانەت بۆ ئەو شەوە بەتەواوتی دەست بەسەر ناحییەکەدا گیرا، پاش ئەوەی هێزەکەی پێشمەرگە دەستکەوتێکی باشی دەسکەوت، بۆ بەیانی ڕۆژی دواتر پاشەکشەیان کرد و ناو شارەدێیەکەیان چۆلکرد، لە و هێرشەدا هەریەک لە کوێخا پیرۆت، حەمە سوور حاجی ڕەسول و حەمەی کاکە سوور لە هێزەکەی پێشمەرگە بریندار بوون. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 672 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!