بە زمانی خۆم چێم کرد بەخۆم.
لەسەر ئەم پەندە پیشوان دەڵێن: جۆڵایەک ژنێکی جوانی ئەبێ، بەوبۆنەیەوە سەر و دڵی زۆر خۆش ئەبێ و هەمیشە بەدەم کارەوە گۆرانی دەڵێ، ڕۆژێک ئاغا بەبەر ماڵی جۆڵادا ئەڕوا و گوێی لە گۆرانییەکی زۆر بە جەخت ئەبێ، دەچێتە ژوورە و لە جۆڵا دەپرسێ: بۆچی ئەوەندە دڵی خۆشە؟ جۆڵا دەڵێ: لەسایەی سەری ئاغاوە، کارم هەیە، ژنی جوانم هەیە، ئەگەر دڵخۆش نەبن خوا ئەمگرێ، لەو کاتەدا ژنەکەی دێ بەسەردا و ئاغا چاوی پێی ئەکەوێ، کاتێک ئاغا ئەڕواتەوە بۆ ماڵەوە، دەنێرێ بەدوای جۆلا و ژنەکەیدا، ئەمانیش بە ناچاری دەچن، ئاغا دەڵێ: ژنەکەی من مردووە، جۆڵا ژنەکەی تۆم پێویستە و بۆ من باشە، ژنەکەت تەڵاق بدە! بچۆ ژنێکی تر بهێنە، هەموو خەرجییکەی دەدەم، جۆڵا بە ناچاری ژنەکەی بۆ تەڵاقدەدا و دەڕواتەوە، دەڵێ: بە زمانی خۆم چیم کرد بەخۆم. جارێکی تر ئاغا بە بەردەمی ماڵی جۆڵادا دەڕواتەوە، تەماشا دەکات ماڵ کشوماتە و دەنگی لێوەنایەت کە دەچێتە ژوورەوە، تەماشا دەکات کابرای جۆڵا کەوتووە و بۆ تەنیایی خۆی دەگری، ئاغا بەزەیی پێیدادێتەوە و دەیباتەوە ماڵەوە و تەنیا کچەکەی دەداتێ، لە پاش ماوەیەکی کەم ئاغاش دەمرێ، هەرچی دارایی هەیە دەمێنێتەوە بۆ جۆڵا و ژنی جۆڵا، ئینجا کابرای جۆڵا دەڵێ: (ئەگەر وانەبوایە، وانەدەبوو) . [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 798 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!