ناونیشانی بابەت: گێڕبوون یاخود چەمانەوەی چووک - نەخۆشی پایرۆنی
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە درووستبوونی شانەیەک وەکوو فایبەر لەسەر بۆرییەکانی چووک بەمەش کاتێک چووک ڕەق ئەبێت تووشی چەمانەوە ئەبێت و گێڕ ئەبێت ، ئەو شانەیەشی درووست بووە هەستی پێئەکرێت لەژێر پێستەکەدا وەک گۆشتێکی زیادە و ئازاری هەیە، ئەنجامی ئەم حاڵەتەش ئەوەیە کەسەکە توانای جوتبوونی نامێنێت.
لە سەدا 70٪ کاتەکان شانە فایبەریە زیادەکە لە بەشی سەرەوەی چوک (یان لە پشت یان تەنیشتەکانی بەشی دەرەوەی چووک) درووست دەبێت ، نەرمی بۆرییەکان کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی چومانەوەی چو.ک بۆ لای ڕاست یان چەپ یان سەرەوە و خوارەوە بەپێی شوێنی فایبەرە ڕەقبووەکە.
$نیشانەکانیتری ئەم حاڵەتە ئەمانەیە:$
1- زەکەر ئەچەمێتەوە.
2- هەست کردن بەو گۆشتە زیادە لەژێر پێستی زەکەردا.
3- کاتێک زەکەر ڕەق ئەبێت ، ئازاری زۆر درووست ئەکات.
4- کاتێک زەکەر ڕەق بووە هێشتا نەرمە.
5- درووسبوونی کێشە لە کاتی سێکس و جوتبووندا بەهۆی چەمانەوە.
$بۆ دەستنیشانکردن پشت بە پشکنینی کلینیکی و سۆنەری چووک دەبەسترێت.$
چارەسەر لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە دەبێت (چوار ڕێگەی نەشتەرگەری هەیە) لە دوای سۆنەر پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری درووست لەبارەی ڕێگای نەشتەرگەرییەکە دەدات بە پێی حاڵەتەکە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 436 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!