لێکۆڵینەوەیەکی نوێی چینی دەڵێت: زیادکردنی بەکاربردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵە خۆراکییەکان، پەیوەندییان هەیە بە کەمکردنەوەی تووشبوون بە شەقیقە سەرئێشەی توند.
ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن بڵاوکراوەی (Fronters innters Patrol) بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندوە، زیادکردنی بەکاربردنی هەر 10 گرام ڕیشاڵی خۆراکیی لە ڕۆژێکدا، پەیوەستە بە کەمبوونەوەی تووشبوون بە شەقیقە بەڕێژەی 11%.
توێژینەوەکە لە زانکۆی جینانی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدانیدا پشتی بەڕوپێوی نیشتمانیی بۆ پشکنینی تەندرووستیی و خۆراکپێدانی چین لەنێوان ساڵانی 1999-2004 بەستووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم پەیوەندییە پێچەوانەیە لەنێوان وەرگرتنی ڕیشاڵەکان و سەرئێشەدا، لەو کەسانەدا بەدینەکراوە کە کێشی جەستەیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لێکۆڵینەوەکە داوای کردووە، بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوان خواردنی خۆراکە دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان و تووشبوون بە شەقیقە و سەرئێشەی توند، لێکۆڵینەوەی زانستیی زیاتر ئەنجامبدرێت، بەوپێیەی پێشتر گرنگیی بەو بابەتە نەدراوە.
ڕیشاڵە خۆراکییەکان زیاتر لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەساتەکاندا هەیە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 651 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!