#ناوەرۆکی فشارەکان ئاشکرا دەبێت#
سەرچاوەیەک نهێنییەکی نوێی لە بارەی هەوڵەکەی دادگای فیدراڵی بۆ بە نادەستووریبوونی ناساندنی درێژکردنەوەی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
بەپێی سەرچاوەکە، کە نزیکە لە ئەنجوومەنی دادوەری ئێراق، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش ڕۆڵیان هەیە لە یەکلاکردنەوەی سکاڵای سەر پرسی درێژکردنەوەی وادەی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمریکابو وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت ئەو پرسە بکەنە کارتێکی فشار لەسەر لایەنەکانی هەرێم بۆ ئەوەی لەمساڵدا بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەکلابکەنەوە.
ئەگەر لە ماوەی ئەم مانگەدا لایەنەکان لەسەر وادەی هەڵبژاردن ڕێکنەکەون و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کارانەکەنەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەکەن، ئەوە فشار لە دادگای فیدراڵی دەکەن، درێژکردنەوەی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێم بە نادەستووری بداتە قەڵەم.
بوار لە سەرچاوەکەوە زانیویەتی، کە ئەگەر ئەو بڕیارەش دەربچێت، بەوەش پەڕڵەمانی کوردستان ناتوانێت ڕێکارەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کارکردنی پەڕڵەمان تەواو بکات و ئەو پرسەش دەدرێت بە پەڕڵەمانی ئێراق. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 636 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!