=KTML_Bold=دەوترێت هێڵێکی باریک هەیە لەنێوان خۆشەویستی و ڕقدا ڕات چییە دەربارەی ئەم وتەیە؟=KTML_End=
- بە ڕای من لە سەدا سەد ڕاستە، بۆیە کاتێک کەسێک یەکێکی زۆر خۆشدەوێت ئەگەر بەرانبەرەکەی نائومێدی بکات یان خیانەتی لێبکات دەبینین لەجیاتی ئەوەی چیتر خۆشی نەوێت کەچی وەکوو چۆن تا ئەوپەڕی خۆشەویستی خۆشیویستووە بەهەمان شێوەش تا ئەوپەڕی ڕق، ڕقی لێیدەبێتەوە و ناتوانێت تەماشای بکات، ئەوەشە وادەکات خۆشەویستەکان یان هاوسەرەکان دوای جیابوونەوە نەتوانن جارێکی دیکە وەکوو دوو مرۆڤی ئاسایی پێکەوە دابنیشن و گفتوگۆی ئاسایی بکەن یان ئەگەر منداڵیان لەنێواندا هەبێت دەگمەنە بتوانن بە ئاسایی و بێ شەڕ و ناکۆکی لەسەر بابەتەکانی پەیوەستن بە منداڵەکانیانەوە پێکبێن و ڕێکبکەون.
- ئەو قسەیە ڕاستە بۆیە کاتێک دوو هاوسەر دەبینرێن وەکوو دوو ناسیاو یان هاوڕێ دوای جیابوونەوە بەبێ هیچ ڕق و کینەیەک مامەڵە لەگەڵ یەکدا دەکەن، دەبێت بزانین ژن یان پیاوەکە هەر کامێکیان هۆکار بووبن بۆ ئەو جیابوونەوەیە ئەوە بەرانبەرەکەی چیتر خۆشی ناوێت و ڕقیشی لێی نابێتەوە.
- بەڵێ وایە، چونکە ڕقلێبوون دیوەکەی دیکەی خۆشەویستییە و ئەگەر هیچ جۆرە هەست و گرنگیدانێکت بۆ کەسێک نەبێت ئەوا ڕقیشت لێی نابێت، بەڵکوو ئاسایی دەبیت و هیچ ڕەفتار و وتەیەکی ئەو کەسە تووشی شڵەژانی دەروونیت ناکات و ناخت ناجوڵێنێت، لەبەرئەوەی پێچەوانەی خۆشەویستی ڕق نییە، بەڵکوو بێ هەستیی و فەرامۆشکردنە و خۆشەویستی و ڕق دوو دیوی یەکن و هێڵێکی نەبینراو لەنێوانیاندا هەیە.
- کەواتە بۆیە کاتێک کەسێکی خۆشەویست یان تەنانەت هاوڕێیەکی نزیک و خۆشەویستمان ئازارمان دەدات و بێهودەمان دەکات یان خیانەتمان لێدەکات زۆرتر پێی بریندار دەبین و زیاتر ڕقمان هەڵدەستێت و ڕقمان لێیدەبێتەوە وەک لە کەسێکی غەریبە، چونکە ئەو برینەی کەسە نزیکەکان لە ناخ و دڵ و دەروونماندا جێیدێڵن قووڵتر و بە ئازارترە.
- بەڵێ وایە، بەڵام مرۆڤ بە سرووشتی خۆی وادرووستبووە لەگەڵ هەموو ئازارەکاندا ڕادێت بە مەرجێک لە ناخی خۆیدا خەفەی نەکات و دەریببڕێت، ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات برینەکانی ساڕێژ ببن و ئەو ڕقەشی نەمێنێت، بەڵام دەزانیت هەمیشە لە ژیاندا کەسانێک هەن چەندە دڵیشمان بشکێنن هەر خۆشماندەوێن و ناتوانین ڕقیشمان لێیان بێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 516 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!