یەکێک لە ئەکتەر و ئەستێرەکانی هۆلیوود کە بە نواندن و کەسێتی سەرسامم و لە سینەمای ئەمریکییدا بە یەکێک لە ئەفسانەکانی فیلمە پۆلیسییەکان هەژمار دەکرێت، ئەویش ئەکتەری ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفریقی (دێنزڵ واشنتۆن) ە، لە ڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر لە فیلمەکانیم بینیووە و لە هەر ڕۆڵێکدا بووبێت زۆر کاریگەرانە ئەو کاراکتەرەی بەرجەستە کردووە بە تایبەتی لە فیلمە پۆلیسی و ئاکشنەکاندا، تەنانەت کاتێک ڕۆڵی کەسێکی خراپ و تاوانکار دەگێڕێت زۆر لێی جوانە و بە تەواوەتی دەتوانێت قەناعەت بە بینەر بکات، دێنزڵ فیلمی کاریگەریی زۆرە و خاوەنی دوو خەڵاتی ئۆسکارە وەکوو باشترین ئەکتەری سەرەکی و باشترین ئەکتەری یاریدەدەر، دێنزڵ ئەو ڕۆڵانەی ئاکشن و پۆلیسین تێیدا ئەستێرەی دەگەشێتەوە و هەر کاتێک لە ڕۆڵێکی لەو شێوەیەدا دەبینرێت دەزانیت ئەو کاراکتەرە پڕاوپڕ بۆ ئەو کراوە و زەحمەتە ئەکتەرێکی دیکە بتوانێت وا داهێنەرانە ئەو ڕۆڵە بگێڕێت، لەم ماوەیەدا یەکێکی دیکە لە فیلمەکانی ئەم ئەکتەرەم بینی ئەویش فیلمی (The Little Things) بوو واتا شتە بچووکەکانی ساڵی 2021 ، ئەم فیلمە فیلمێکی تاوان و پۆلیسییە و لەگەڵ ئەکتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار (ڕامی مالیک) دا ڕۆڵ دەگێڕێت، کاتێک تەماشای ئەم فیلمەم کرد خەمبار بووم لەوەی ئەفسانەیەکی گەورەی سینەمای هۆلیوود بەوشێوەیە ببینم تەمەنی پێوە دیاربێت، هاوکات چیرۆک و ڕووداوەکانی فیلمەکە بە جۆرێکە ناتوانیت ساتێک بەجێیبێڵیت و گرتەیەکت لەدەست بچێت، چونکە فیلمەکە باس لە تاوانبارێکی زنجیرەیی دەکات چەندین ساڵە ژن و کچ دەکوژێت بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بەدوای خۆیدا جێبێڵێت و دێنزڵ کە ڕۆڵی لێکۆڵەرێکی بەتەمەن دەگێڕێت ناتوانێت دەستگیری بکات، هەروەها ڕامی مالیک ڕۆڵی لێکۆڵەرێکی گەنج دەبینێت دێنزڵ واشنتۆن دەیەوێت لە گرتنی ئەو تاوانبارەدا هاوکاری بکات بەبێ ئەوەی وەکوو ئەو ژیانی وێران ببێت، فیلمەکە کۆمەڵێک پەیوەندی مرۆیی و بەهای زۆر جوان پێشکەش دەکات واتلێدەکات پرسیار بکەیت ئایا ئەگەر تۆش لە جێی ئەوان بویتایە بەهەمان شێوە ڕەفتارت دەکرد؟!
هەرچەندە من کەسێک نیم حەزم لەو جۆرە فیلمانە بێت کە هەمووی توندوتیژی و کوشتنە وەکوو زۆرێک لە فیلمە ئاکشنەکانی دیکە، بەڵام فیلمە پۆلیسییەکانی ئەم ئەستێرەیە پێشکەشی دەکات شتێکی جیاوازیان تێدایە و تەنیا وروژاندن و ئاکشن نییە، بەڵکوو هەمیشە نامەیەک یان پەیامێکی قووڵ لە پشت فیلمەکانییەوەیەتی لە ناخەوە کارت لێدەکەن و پێیان سەرسام دەبیت، دواجار لە کۆتایی فیلمەکەدا تاوانبار بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە سزای خۆی دەگات، کاری لێکۆڵەرە بە تەمەنەکەش ئەوە دەبێت لێکۆڵەرە گەنجەکە لە نائارامی دەروونی ڕزگار بکات و نەهێڵێت ژیانی پیشەیی و خێزانی لەناوبچێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 565 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!