هیچ ماڵیک نییە شەکری تێدا نەبێت، چونکە بە ڕێژەیەکی زۆر لە خۆراک و شیرینیدا بەکاردێت، بەڵام تەنیا ئەوەندە نییە، کۆمەڵێک سوودی دیکەی هەیە، جیاواز لە خواردنی، دەتوانیت بۆ چەند مەبەستێکی دیکە بەکاریبهێنیت.
1- کاتێک خواردنی گەرم دەخۆیت و زمانت دەسوتێت، دەتوانیت هەندێک شەکر بخەیتە سەر زمانت، بۆ ئازاری سووتاوییەکەی سوودی هەیە.
2- هەندێک شەکر لەگەڵ ئاوی لیمۆ و کەمێک زەیتی بادەم، سوودی هەیە بۆ سپیبوونەوەی پێست و لابردنی پێستە مردووەکان.
3- چەوریی دەست لادەبات، بەوەی تەنیا کەمێک شەکر بخەیتە سەر دەستت و لە دەستیی بخشێنیت بە نەرمی.
4- سوودی هەیە بۆ لابردنی پەڵەی سەر جلوبەرگ، هەندێک ئاوی گەرم و شەکر بخەرە سەر پەڵەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، دواتر پەڵەکە لێدەبێتەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 289 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!