پیاو نابێ دراوسێی حوشترەوان بێ، گەر بوو، دەبێت دەرکی قاپییەکەی بەرز بکاتەوە.
حوشتر: ئاژەڵێکی باڵابەرزە، پێویستە دەرگای ئاغەڵەکەی بەرزبێت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بێت و بچێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەر کەسێک بیەوێت دۆستایەتی و هاوڕێیەتی هەر کەس بکات، دەبێت بەپێی ئەو هەڵسوکەوت بکات، واتە: دەوروبەرت چۆن بوو بەوشێوەیە ڕەفتاربکە، بۆ ئەوەی بتوانی بگونجێیت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 639 keer bekeken