پیاو بەتەمای دراوسێبێ بێشێو سەرئەنێتەوە.
لە ژیاندا دەبێت هەر کەسە و هەڵبدا بۆ خۆی بە هەوڵی خۆی بژی، نابێ بەتەمای کەسی تر بێ. پێشوان لەسەر ئەم پەندە دەڵێن: جارێک لە گەڕەکێکدا بەهۆی بەهێزی پەیوەندی کۆمەڵایەتییەوە ماڵەکان لەناویەکتردا کەسەوکەوچکیان دەکرد و ئێواران قاپە چیشتیان بۆ یەک ئەبرد، یەکێک لە ماڵەکان هەر قاپەچێشتی وەردەگرت هەرگیز نەیدەبەخشی، دراوسێکانیش تێگەشتن کە ماڵی کاسەوکەسچک نییە، بۆیە بە نهێنی بڕیاریاندا لە ئیتر چێشتی بۆ نەبەن، ماڵەکەش ئێوارەیەک چێشتی بۆ منداڵەکانی لێنەنا بەهیوای ئەوەی چێشتی بۆ دێ، ئێوارە تا درەنگ چاوەڕێێان کرد چێشت نەبوو، بۆیە منداڵەمانی بێشێو سەریان نایەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 643 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!