وشەکان و شتەکان
میشل فوکۆ
ئارام ئەمین شوانی
تابلۆی بەرگ: ئاکۆ کەمال
هەڵبەت قسەکردن لەسەر یەکێک لە گرنگترین کارەکانی فۆکۆ، کەمێک لە توانای هەژارێکی وەک من زیاترە و بۆ ئەوەی بمەوێ بەدڵی خۆم قسەی لەسەر بکەم، پێویستە جارێک و ڕەنگە چەند جارێکی تریش بیخوێنمەوە.
لە دونیادا، بەدەیان و سەدان کەس خەریکی لێکۆڵێنەوە و لێکدانەوەی کارەکانی فوکۆن، شیکردنەوەی کارەکانی پێویستی بە شارەزاییەکی زۆر هەیە لە فیکری فەیلەسوفەکانی پێش فوکۆ، هەروەها بەبێ شارەزابوونێکی باش لە مێژوودا ناکرێت قسەی لەسەر بکرێت.
فوکۆ بەسەری خۆی قسە دەکات و ئێمە بۆ ئەوەی لە فوکۆ تێبگەین، ئەبێ لەناو سەری ئەودا بین. کاتێک ڕستەیەک لە کانت، هیگڵ، مارکس، نیچە و سەدانی تر دەهێنێتەوە، پێویستە ئێمە شارەزای هەموو ئەوانە بین.
وشەکان وشتەکان، پەڕتووکێکە لەسەر وردەکارییەکانی ناو ژیان دەدەوێت، لە خودی ژیان و قۆناغەکانی پەرەسەندنی ژیان، لە دراو و لە وێنە و لە زمان دەودوێت، باسی وتار دەکات و مێژوو شرۆڤە دەکات. باس لە لێکچوون و ڕەوتی ژیان دەکات. باسی ئەو شتە وردانە ئەکات لە ژیاندا کە ڕۆژانە ئێمە بەری دەکەوێن و هیچ بیری لێناکەێنەوە. باس لە درووستبوونی وشە و پیت و ڕستە و زمان دەکات.
باس لەگەڵێک شتی تر.
ئەوەی لەم پەڕتووکەدا سەرنجڕاکێشە، وەرگێڕانە، لێتان ناشارمەوە کە دەستم دایە پەڕتووکەکە بە حەزەرەوە دەستم پێکرد، پێشتریش ترسێنرابووم. بەدرێژایی 830 لاپەڕە هیچ گرێیەک لە وەرگێڕانەکەیدا نییە. هەر ئەم وەرگێڕانە بێ گرێیە وای لێکردم پێشنیاری وەرگێڕانی کارەکانی تریش پێشکەش بە کاک ئارام بکەم. کاک ئارام دەست خۆش و بەهیوای بەردەوامی. [1]
#هەژار مەجید#
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 253 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!