تینوو ئاو لە خەوا ئەبینێ، بێ دەرپێ، دوو گەز جاو.
جاو: تەنراوێکە وەک بلووری بەڵام ئەم ڕیسەکەی ئەستوورترە و بە خەڕەک دەڕێسرێت و جۆڵا درووستی دەکات، لە کۆمەڵگەدا هەموو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە ئاوات و ئامانجەکان بگەن، بەهۆ نزمی پێگەی کۆمەڵایەتی یان هەژاری و بێسامانی، بۆیە پەنا بۆ خەون و خەیاڵەکانیان دەبەن و لە دنیای خەیاڵی خۆیاندا دەگەنە ئەو شتانەی کە دەیانەوێت، واتە: هەموو کەسێک بیری لای ئەو شتەیە کە پێویستی پییەتی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 908 keer bekeken