ئێوارەیەک لەکاتی نان خواردن باوکم وتی:
سبەی هەینییە بۆکوێ بڕۆین؟، ماڵی مامتان یان ماڵی خاڵتان؟
هەموومان لەسەرئەوە ڕێککەوتین بچینە ماڵی ماممان، جگە دایکم ئەو وتی: دەچینە ماڵی خاڵتان.
بەڵام لەبەرئەوەی زۆرینەمان وتمان ئەچینە ماڵی ماممان مەسەلەکەمان یەکلا کردەوە.
بەیانی ڕۆژی هەینی لەخەو هەستاین، بینیمان دایکمان بەپێکەنینەوە وتی: خۆتان حازرکەن ئەچین بۆ ماڵی خاڵتان.
باوکیشم وەک ئەوەی نەبای دیبێت نە باران، گوێی خۆی کەڕ کردو وتی: دایکتان ڕاست ئەکات، ئەچینە ماڵی خاڵتان.
لەو ڕۆژەوە تێگەشتم دیموکراسیەت درۆیەکی گەورەیە (هەموو بابەتە و مەسەلەکان لەژوورە تاریکەکان یەکلا دەکرێنەوە دوور لەدەنگدانی میللەتی نوستوو)
#ئەحمەد جۆڵا#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 301 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!