ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: شەماڵ
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: #07-07-2019#
شوێنی کۆچی دوایی: ستۆکهۆڵم - سوید
$ژیاننامە$
ڕۆژ شەماڵ، ڕاپەرێکی تەمەن 23 ساڵی ناسراوی کورد بوو، کە بە زمانی سویدی گۆرانی دەوت، لە ڕۆژی 07-07-2019 لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ستۆکهۆڵم تەقەی لێکرا و کوژرا. ڕۆژ کە بە زمانی سویدی گۆرانی ڕاپی وتوە و بینەری گۆرانیەکانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب زیاتر لەملیۆنی تێپەڕاندوە، زۆربەی گۆرانیەکانی پەیوەندی بە (بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر و تاوان و توندوتیژیی) ەوە هەبووە. جێی باسە ساڵی ڕابردوو، ڕۆخ شەماڵی برای ڕۆژ سی گولە نرا بەملییەوەو لە ستۆکهۆڵم کوژرا. میدیاکانی سوید ئاماژە بەوە دەکەن ئەم دوو برایە لە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تێوەگلاون کە ساڵی 2014 ڕویداوە و لەلایەن پۆلیسیشەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. [1]
=KTML_Italic==KTML_Blue=براکەم، ئەو ژیانەی هەمانە زۆر کوورتە=KTML_End==KTML_End=
ئەمە دێڕی گۆرانییەکی ڕۆژ شەماڵە، کە بە بۆنەی کوژرانی برا گەورەکەی وتوویەتی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 834 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!