ناونیشانی بابەت:ڕێوڕەسمی درووستکردنی ڕۆنی زەیتوون لە لالشی پیرۆز
وەک نەریتێکی ئایینی، ساڵانە و بە مەبەستی درووستکردنی ڕۆن بۆ چراکانی #لالش#، ڕۆژانی چوارشەممە تا ھەینی 29 تا 31-3-2024 لە پەرستگای لالش، ڕێوڕەسمی درووستکردنی ڕۆنی زەیتوون بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە دوای ئەوەی لە ڕێوڕەسمێکی بە کۆمەڵدا دار زەیتوونەکانی لالش دەچننەوە، دواتر وەک جۆرێک لە ستایش و نەریتی ئایینی بە شێوەیەکی ھەرەوەزی دەستدەکرێت بە بژارکردن و گوشین و کوڵاندنی زەیتوونەکان بۆ درووستکردنی ڕۆنی زەیتوون.
جێگای سەرنجە ھەموو ئێوارەیەک لە پەرستگای لالش 336 چرا دادەگیرسێنن وەک ڕامانێک بۆ ڕووناکی و پیرۆزیی ئاگر، ھەربۆیە ئەم چرایانە پێویستە فتیلەکانیان بە ڕۆنی زەیتوونی لالش بکرێت بۆ ئەوەی ڕووناکی زیاتر و پیرۆزیی زۆرتر بە پەرستگای لالش ببەخشێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 696 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!