=KTML_Bold=یەکێتیى، داواى گەرەنتى پشکى سلێمانى، لە بودجەى ئێراق دەکات=KTML_End=
=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانى، بۆ سوودانی: ئەگەر پشکى هەرێم لە بودجە بچێتەوە هەولێر غەدرمان لێدەکرێت=KTML_End=
#قوباد تاڵەبانى#، بە شێوەیەکی فەرمیداواى لە بەرپرسانى ئێراق و ئەمەریکا کردووە گەرەنتى پشکى #سلێمانى# لە بودجەى 2023ى ئێراق بکرێت و نەگەڕێندرێتەوە بۆ #هەولێر#.
لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ باڵوێزى ئەمەریکا لە ئێراق و محەمەد شەیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى ئێراق بە فەرمی داواى گەرەنتى پشکى پارێزگاى سلێمانى و #هەڵەبجە#ى لە بودجەى 2023ى ئێراق کردووە.
قوباد تاڵەبانى داواى کردووە، دواى پەسەندکردنى بودجە پشکى سلێمانى و هەڵەبجە ڕاستەوخۆ جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر حسابێکى تایبەت و نەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و حکوومەتى هەرێم.
قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەکانى دوو ڕۆژى ڕابردووى لە #بەغدا# بە ڕوونى باسی لەوەکردووە، ئەگەر پشکى سلێمانى و هەڵەبجە بچێتەوە هەولێر ئەوا سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان غەدریان لێدەکات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 431 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!