بابەت: یاداشت
نووسین: #شێرکۆ عادل دەباغ#
چۆن تووشم بوو بەتوو شى سیاسەتەوە!
لەبەر خاترى گەلى کوردى قارەمان نەبوو، لەبەر فەلسەفەى مارکسیزم نەبوو، ئەوە دواتر بوو کە تێکەڵاوى فکر و مەعریفەتبووم و قسەمان لەسەر ئەوشتانە هەبوو:
لەنێوان پۆلى پێنج و شەشى سەرەتایى بووم وەک زۆربەى منداڵانى تر لە سەرەتاى هاوینەوە دەبوایە بە کار و کاسپیەوە خەریک بووینایە و نە سوڕاینایەتەوە لە کۆڵانەکان، پێشتر بیرۆکەیەک لەمێشکم دابوو حەزمدەکرد تاقى بکەمەوە، کە لەگەڵ باوکم دا لە شارى بەغدا لە بازاڕە جەنجاڵەکەى شۆڕیجە جامێ ئاوى بۆکڕیم (چوونکە لە سلێمانى لەبەر ماڵان و دوکاندار و مزگەوتەکان ئاوى مەرکانە یان شەربە هەبوو خەڵکى بۆ خێر، ئاوى سازگارى کارێزەکانیان ئەبەخشیەوە) وتم باوکە ئاو بەپارەیە! وتى: نا هى بابلگیشە بە خۆڕایە!
هەر لە یەکەم ڕۆژى تەحتیلەوە سەتڵ و جامێکى فافۆنى تازەى بریسکەدارم کڕى کە تازە داهاتبوو (لە گەڕەکى سەرچیمەنەوە هەتا دەچووم بۆ ناو بازاڕ سەتڵەکەم دەکرد بەسەرما و گۆرانى هندیم ئەوتەوە (هێ دۆستى) : نیو جام ئاو بە پێنچ فلس، جامێکى پڕ بە دەفلس، تێر بخۆرەوە بە پانزەفلس، ژنى وا هەبوو خوی و پێنچ شەش منداڵى تێردەکرد بە پانزەفلس هێشتا ئەى وت: ئەیەڕۆ ئاویش بوو بەپارە!منیش ئەم وت: نیوقاڵب سەهۆڵ بە سی و پێنچ فلسە پورێ گیان.
بۆ دواى چەند ڕۆژێ کە لەبەر دەرگاى گەورەى قەیسەرى نەقیب ئاوم دەفرۆشت ، نیوەى منداڵ و پیاوى دەست فرۆشى ئەو بەر مەیان و قەیسەریە بوون بە ئاوفرۆش!؟ منیش ڕۆژێکیان لەداخا سەتڵ و جامە فافۆنەکەم بە لەقە شکاند و وازم لە ئاوفرۆشتن هێنا و سەتڵە شک او جامە فافۆنەکەم بردە گوزەرەکانى خوارەوە بۆ دووکانى ڕیسایکلینى فافۆنەکۆن و مس فرۆشەکان و فرۆشتمەوە و بە پارەکەى گەڕام بزانم چى هەیە تا بیفرۆشمەوە و قازانجى لێبکەم، گوێم لە ژنێک بوو بە دووکاندارێکى وت پیلى گەورەتان هەیە؟ بۆ ڕادوێکەمان بۆ ئەخبارى شەو! منیش ڕام کردە بەردەمى و وتم پورێ بوەستە ئێستا بۆت دەهێنم وتى: ئازاکە زوبێرۆ ، ڕام کرد بۆ قەیسەرى نەقیب و لە دووکانى جووملە فرۆشەکان کە هەموو دەست فرۆشەکان لەوێ شتیان ئەکڕى و ئەفرۆشتەوە پیلى گەورە و وەسەتم کڕى و بۆ ژنەکەم بردەوە ئیتر ماوەیەکى باش پیلم فرۆشت، تا ڕۆژێکیان لەبەر دەرگا گەورەکەى قەیسەرى نەقیب هەر کەسم ببینیایە پێم دەوت: پورێ پیلت ناوێ؟ دادە پیلت ناوێ؟ خاڵە پیلت ناوێ؟ تا ڕووم بوو بەڕووى ئەمنێکى عەرەبى ڕەشتاڵەى درێژى سمێڵ فش هەتا توانى نووکى پێى خستە سەر پێیەکم و بە هەموو هێزى خۆى زللەیەکى لێدام تەواو سوور هەڵگەڕام، زانیم جێپەنجەکانى لەسەر ڕوومەتم دەرچووە! ئەو بەر مەیانەى کە هەرا و هۆسە و جمەى دەهات هەموو بێدەنگبوون و کەس نە جووڵا و نقە لە کەس نەهات هەستم کرد هەموو خەڵکى زۆریان پێ ناخۆشبوو تەواو پەستبوون و بێدەنگ بوون منیش هەموو هەوڵم لەسەر ئەوەبوو کە سەر دانەوێنم و فرمێسک بە چاومانەیەت و چاوم بڕیبوە چاوى و ئەویش زۆر بەڕقەوە سەیرى دەکردم و قاچى لانەدەبرد (ئەى ویست ئازایەتى و ترسى خۆى بۆ خەڵک بسەلمێنێ) ! ، ئەمنەکە بە بەدلەى بەعسییەکانەوە بوو، دەبڵ دەمانچەى پێبوو کلکى دەمانچەکانى دەرخستبوو! ، پاش کەمێ باڵى فشکردەوە و بەناو بازاڕەکەدا ڕەت بوو خەڵکەکەش و ڕدەوردە دەستیان کردەوە بە مامەڵەى ڕۆژانەى خۆیان، لەو ڕۆژەوە بڕیارمدا هەرچى زووە گەورەبم و تۆڵەى ئەو زللەیە بکەمەوە!
ئەوکاتەى من زۆر منداڵ بووم تازە #مام جەلال# خەریکى درووستکردنى یەکێتیى بوو کاک #مەسعود بارزانی# تازە خەریکى پێک هێنانى قیادە موقەتەبوو کاکە #حەمەى حاجى مەمەحمود# یش لەسەرتاى دەستپێک و ناوبانگیدابوو، منیش بڕیارم یا حزبێک درووستکەم لەسەر کاغەزێک نووسیم: حزبى تیشک و چووم بۆ لاى ڕەفیقەکانم هیوایان هەبوو لەترسا کە دەیبینى ڕایدەکرد چونکە تازە سەردەمى #مولازم موحسین# بوو زۆربەیان پێم پێدەکەنین، ئیتر لەو ڕۆژەوە هەستم دەکرد پێم ناوەتە ناو دنیاى سیاسەتەوە بۆیە وازم لە حزب درووستکردن هێناو چاوەڕوانى ڕۆژگار و هەلێک بووم تا گەورەتربووم و لە پانزەساڵى کە لەلاى شاعیر ک#اکەى فەلاح# ئیشم دەکرد چوومە دنیایەکى ترەوە و خولیاى دنیاى ئەدەب و هونەر و سیاسەت بووم و هەوڵم ئەدا پەیوەستبم بە گرووپێکەوە لەدژى حزبى بەعس چالاکبم. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 993 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!