خلە بار ئەکا، بلە کەپر ئەکا.
خلە یان بلە: مەبەست لە دوو کەسایەتی نەناسراون. پێشوان دەڵێن: خلە و بلە دوو کەسایەتی بوون، بە پێچەوانەی یەکەوە ڕەفتاریان کردووە، خلە لە کارەکانیدا دەستڕەنگین و بەدەستبرد بووە، بلەش لەسەرخۆ و خاو بووە، وەرزی پاییز درەنگ دەبێت، لە هەوار خلە ماڵ دەپێچێتەوە بگەڕێتەوە گەرمیان، تازە بلە کەپر درووستدەکات. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە دەست بداتە کارێک کە خەڵکی هەموویان وازیان لەو کارە هێناوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 326 keer bekeken