Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options





Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 519,848
Fotos 105,223
Boeken 19,550
Gerelateerde bestanden 97,954
Video 1,414
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
هونەرمەند لاڤین دیار: بەداخەوە هەندێ دەرهێنەری دراما بەدوای کچە ناهونەرمەندەکانی سۆشیال میدیادا دەگەڕێن و ڕۆڵیان دەدەنێ!
Kurdipedia's Mega-Data is een goede hulp bij sociale, politieke en nationale beslissingen..
Groep: Artikkelen | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هونەرمەند لاڤین دیار: بەداخەوە هەندێ دەرهێنەری دراما بەدوای کچە ناهونەرمەند...

هونەرمەند لاڤین دیار: بەداخەوە هەندێ دەرهێنەری دراما بەدوای کچە ناهونەرمەند...
ناونیشانی بابەت: هونەرمەند لاڤین دیار: بەداخەوە هەندێ دەرهێنەری دراما بەدوای کچە ناهونەرمەندەکانی سۆشیال میدیادا دەگەڕێن و ڕۆڵیان دەدەنێ!
ئامادەکردنی: یادگار چاوشین

#لاڤین دیار#، هونەرمەند و ئەکتەری بواری نواندن، دۆبلێر و میدیاکار و دەرچووی کۆلێژی هونەر، کارەکتەری (هێرۆ) لە ‌زنجیرە درامای (باران) ، لە دیمانەیەکدا بۆ (باسنیوز) ، باس لە ‌ڕەوشی هونەر و درامای کوردی دەکات.

(باسنیوز) : دەسپێکی هاتنە ‌ناو دنیای هونەرت بۆ کەی دەگەڕێتەوه؟
لاڤین دیار: ئەگەر باس لە دەسپێکی کاری هونەرییم بکەم، پێشتر من کاری دۆبلاژم کردووە، ئەوکات زۆر منداڵ بووم، هەر لەو تەمەنەدا کاری نواندنم کردووە، تا گەیشتمە قۆناغی پەیمانگای هونەرە جوانەکان، ئیتر لەو کاتەوە ‌لە پەیمانگا دەستم بە کاری هونەری کردووه.
(باسنیوز) چۆن بوو هونەری نواندنت هەڵبژارد؟
لاڤین دیار: پێم وایە ‌هەر یەکێکمان لە ‌شتێکدا خۆمان دەدۆزینەوە، وەک هەریەک لەو مرۆڤانەی خەونیان هەیە، خەونی منیش هونەری نواندن بوو، ئەگەرچی من لەو جۆرە کچانەم سەلیقەی ڕەنگ و خۆگۆڕین و مایکەپ و ئەو شتانەم نییه، تەنیا خولیای لاساییکردنەوە بووم، کە لە تەمەنی منداڵیشدا لەگەڵ کچە پوور و هاوڕێکانم یارییمان دەکرد، بەردەوام وەک پاڵەوانی فیلمەکان خولیای دەرکەوتنم هەبوو، لەو سەردەمەشدا لە دنیابینیی دەرهێنەرێکدا بووم، بەردەوام دەچوومە بەر ئاوێنە و نماییشم دەکرد، تا بزانم لە ‌چ ڕۆڵێکدا خۆم دەبینمەوە، بۆیە کاتێک چوومە پەیمانگا، تێگەیشتم بەڵێ من بۆ ئەم کارە درووست کراوم، سوپاس بۆ خوای گەورە ‌لە ‌کۆتاییدا خەونی منداڵیم هاتە دی.
(باسنیوز) لە ‌زنجیرە درامای باران، لاڤین ڕۆڵی (هێرۆ) دەگێڕێ، چۆن بۆ ئەو کارەکتەرە دەستنیشان کران؟
لاڤین دیار: دیارە وەک هونەرمەندان هەموومان هاوڕێین، هەر هاوڕێیانەش بەشدار بووم، ئەگەرچی بۆ بەشداریی لە درامای باران هەندێک درەنگ پەیوەندیم کرد بە ستافی دراما، ئەوەش لەبەرئەوەی تازە چووبوومە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری، بۆ من لەو کاتەدا ئەستەم بوو زۆر بمێنمەوە، کە ‌مەبەستم ئەوە بوو، لە پشت کامێراوە کار بکەم، بەڵام برای دەرهێنەر منی بۆ ڕۆڵی هێرۆ پێشنیار کرد، ئەگەرچی فەیسی من بۆ ئەو کارئەکتەرە نەدەگونجا، بەڵام هەرچۆنێک بوو بە ‌ڕێگای مایکەپ چارەسەر کرا تا ئەو ڕۆڵەم بینی، هەرچەندە ڕۆڵی من لەناو زنجیرە درامای باران ڕۆڵێکی کەمە، نزیکی چوار بۆ پێنچ ئەڵقەیه، ‌ بەڵام زۆر بەختەوەر بووم، کە لەگەڵ ستافێکی بەتوانا و بەئەزموون کارم کرد، بۆیە دەتوانم بڵێم ئەو درامایە سیناریۆیەکی تا بڵێی جوان و هونەرییە، ستافێک بە ‌مانای ستاف، هەمووان وەک یەک ماندوون تێیدا، چیرۆکی ئەم زەمەنەیه، ‌کە بینەر دەباتەوە ناو قووڵایی دراماکه، ‌ هیوادارم بینەر لێی ڕازی بێت.
(باسنیوز) دەرهێنەرەکان تا چەند ڕۆڵ وەک خۆی دەدەنە کارەکتەرەکان؟ تۆ لە ‌ڕۆڵی خۆت ڕازی بوویت؟
لاڤین دیار: مەسەلەی دەرهێنەرەکان ڕاستییت بووێت وەک خۆم زۆر ڕازی نیم لە دەستنیشانکردنی ئەکتەر، هەر ئەو هۆکارەیە کە ‌دوورم لە ‌کار و ڕۆڵبینین، حەزم لە کاری جوانه، ‌ بەداخەوە هەندێک لە ‌دەرهێنەرەکان تەنیا بۆ ڤیو کار دەکەن، تا ئیشەکەیان بڵاو بێتەوە و ڤیویان زۆر بێت، کەمینەن ئەوانەی بەدوای ئەکتەری باشەوەن، بەڕاستی ئێستا زۆر کەس ڕۆڵی پێ دەدەرێت و ئەزموونی هونەرییشی کەمە، بەتایبەتی خانمێکی جوان لە سۆشیال میدییا چالاک بێ، ‌ ڕۆڵی زیاتر بەوانە دەدرێت، وەک گوتم ئەمانە هۆکارن، ئەگەر دوو تا سێ ساڵیش دوور بم لە شاشە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کارێک بکەم لەلای بینەر پێشوازیی لێ بکرێت.
(باسنیوز) هەست دەکەیت هونەر ئەو خەونە بووە، کە خۆت بۆ ئامادە ‌کردووە؟
لاڤین دیار: بەڵێ هونەر ئەو خەونەیە بوو کە خۆم بۆ تەرخان کرد، ئەگەر شانۆ بێت یان سینەما یان تەشکیلی یان مۆسیقا یان نواندن، ئەمە لەگەڵتدا گەورە ‌دەبێت، وەک دەگوترێت هەموو کەس دەبێت بە ئەکتەر، یان بە هەر بەشێکی دیکەی هونەری، بەڵام هەموو کەس ناتوانێ بە و شێوازە بێت، خۆم زۆر حەزم لە ئیشە و ‌بەردەوام سەیری فیلم و کاری باش و جوان دەکەم، هەر کارێک جوان بێت، چەندین جار سەیری دەکەمەوه، ‌ لە ‌جووڵە، لە ‌دەموچاو، تا زیاتر ئەزموونی لێ وەربگرم، من کارێک ناکەم هەر بۆ دەرکەوتن بێت.
(باسنیوز) ئایا مەرجە هونەرمەند ئەکادیمی بێت، بەتایبەتی لە بواری نواندندا؟
لاڤین دیار: هونەرمەندی دەرکەوتووی باش و ئەکادیمیمان هەیە کە خاوەن بڕوانامەن و نازانن ماندووبوون چییە، ئەگەرچی زۆرجار بڕوانامە نەبووەتە هۆی ئەوەی کە ‌بڵێین ئەم هونەرمەندە بڕوانامەی نییە ئیدی توانای نییە، بەڵکوو هونەرمەند هەیە خاوەنی بڕوانامەش نییە، بەڵام ئەوەندە بەتوانایه، ‌ بووەتە ئەستێره.
(باسنیوز) ئایا پەیمانگای هونەرە جوانەکان دەروازیەک بوو بۆ گەیشتنت بە هونەری نواندن، یان لاساییکردنەوەی منداڵیت تۆی کردە ئەکتەر؟
لاڤین دیار: وەک لە سەرەتاوە گوتم، هونەر خەونی منداڵیم بووە کە زۆرجار لەبەر ئاوێنە و یاریکردنی ناو منداڵان حەزم کردووە ڕۆژێک بێت ببمە هونەرمەند، هەر ئەو خولیاییە بوو قوناغەکانی خوێندن لە ‌پەیمانگای هونەرە ‌جوانەکان و دواتریش بۆ کۆلێژی هونەرم خوێند، ئەگەر بۆم بڕەخسێ و تەمەن باقی بێت پێم خۆشە ماستەر لەو بوارەدا بخوێنم.
(باسنیوز) جگە لە کاری هونەری، بە چی دیکەوە سەرقاڵن؟
لاڤین دیار: جگە لەوەی لە بواری نواندن ئیش دەکەم، لە هەمان کاتدا لە کەناڵی (وار) لە سلێمانی پێشکەشکارم و بەرنامەی زارۆکی بەهرەمەند پێشکەش دەکەم.
(باسنیوز) : کاروانی هونەری نواندت بەردەوام بێت؟
لاڤین دیار: بەدڵنیاییەوە بە کاری باش بەردەوام دەبم، بە ‌کارێک، کە حەزم لێی بێت، بەتایبەت ئەو ڕۆڵەی بە دڵی بینەر بێت، دەمەوێت بە و جۆرە بمێنمەوە، کە ‌بینەر خۆشی بوێم، نەک کاتێک بینەر منی بینی لێم بێزار بێت، هەرچەندە مەرج نییە هەمووان لێت ڕازی بن، یان هەمووان خۆشیان بوێیت، بەڵام بەدڵنیاییەوە زۆرینە شەرتە خۆشیان بوێیت، (بەپێکەنینەوە) وا نییە توخوا!
(باسنیوز) ئێستا ئەوەی دەبینرێت و بەرهەم هاتووە ‌لە زنجیرە دراماکان بۆ کەناڵە کوردییەکان، تا چەند بینەری دوور خستووەتەوە لە دراما تورکی و هندییەکان؟
لاڤین دیار: بینینی هەر درامایەک هۆشیاربوونەوەی بینەرە، ئیتر ئەو درامایە ‌تورکییە، هندییە، یان هەر جۆرێکە، وەک گوتم ئەمە بینەر هۆشیار دەکاتەوە، کە چی دەگوزەرێت، بۆیە بینەری ئێستا لەوە هۆشیارترە، بینەر بەردەوام سەیر دەکات و هەڵەکان لەناو فیلم و دراماکان دەدۆزێتەوە، ئەگەرچی ئیشی باش و خراپ جیا دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە فیلم و درامای کوردی هەبێت، چونکە درامای کوردی ئیشێکە هەموو خێزان بە یەکەوە دەتوانن بینەری بن.
(باسنیوز) هیچ کات هونەر گرفتی بۆ درووست نەکردوویت؟
لاڤین دیار: سوپاس بۆ خوا هیچ کات هونەر ئاستەنگ و گرفتی بۆ درووست نەکردووم، هەتا ئێستا هیچ فیدباگی خراپم بۆ نەهاتووەتەوە، هیچ کەس نەیگوتووە ئەمە وایە، یان ئەمە خراپە، لەگەڵ ئەوەشدا من خۆم دەرنەخستووە، حەزم بە ‌دەرکەوتن نییە، یان ئەو ستافەی ‌پێشووتر کارم لەگەڵ کردوون، ئێستا لەلای بینەر خۆشەویستین، بۆیە لەوە ‌دەچێ منیش بەهۆی ئەوانەوە خۆشەویست بووبم، بۆیە هەر ئاستەنگێگ هاتبێتە ڕێگام، (بە ‌پێکەنینەوه) ‌ وتی هی ئەوەیە من مرۆڤێکی ناڕێکم لە پۆشینی جلوبەرگ و تەنانەت بۆ خۆجوانکردنیش، بۆیە هەمیشە بینەرەکانم دەمبینن، دەیانەوێت وێنەم لەگەڵ بگرن، هەمیشە لەناو وێنەکاندا ناشیرین دەردەکەوم، چونکە هەر کاتێک لە ماڵەوە دەڵێن با بچینە دەرەوە، گرنگی بە خۆم نادەم و ناڕێک دەردەکەوم.
(باسنیوز) چوونە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری، یاخود هاوسەرت نەبووەتە ئاسەتەنگ لە بەردەم کارە هونەرییەکانت؟
لاڤین دیار:، پێش ئەوەی بچمە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری، باوکم و دایکم پشتیووانییەکی باش بوون، بە ‌ئێستاشەوە ئەگەر باس لە پشتیووانیکردنم بکەم، هاوسەرەکەم نەک ڕێگر نییه، ‌ بەڵکوو زۆرزۆر هاوکارمه، ‌تەنانەت هەندێک جار مەبەستم نییە لە کارێکی نواندن بەشدار بم، هاوسەرەکەم خۆی زیاتر هانم دەدا، پێم دەڵێت مەوەستە و کار بکە ‌با دوا نەکەوی، هاوسەرەکەم لە بنەماڵەیەکی ڕەسەنی شاری #سلێمانی# و بنەماڵەیەکی هونەرین و کوڕەزای خوالێخۆشبوو هونەرمەند #کەریم کابان#ە، دەنگێکی تایبەتی هەیە و کلارنێت دەژەنێ‌، وەک لەپێشتر ئاماژەم پێی دا، بنەماڵەیەکی هونەرین، هەر بۆیە هەموویان لێم تێدەگەن.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 436 keer bekeken
HashTag
Bronnen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 15-04-2023
Gerelateerde bestanden: 4
Gekoppelde items: 1
Datum & Gebeurtenisen
Groep: Artikkelen
Publication date: 15-04-2023 (1 Jaar)
Boek: Artistiek
Provincie: Zuid Koerdistan
Publication Type: Born-digital
Soort document: Originele taal
Steden: Sulaimaniyah
Technical Metadata
De kopijrecht van dit artikel is gegeven aan Kurdipedia door de eigenaar van het item!
Item Kwaliteit: 99%
99%
Toegevoegd door ( سارا سەردار ) op 15-04-2023
Dit artikel is beoordeeld en uitgegeven door ( زریان سەرچناری ) op 16-04-2023
Dit item is voor het laatst bijgewerkt door ( زریان سەرچناری ) op: 16-04-2023
URL
Dit item is 436 keer bekeken
Attached files - Version
Type Version Toegevoed door
Bestaandsfoto 1.0.1199 KB 15-04-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 519,848
Fotos 105,223
Boeken 19,550
Gerelateerde bestanden 97,954
Video 1,414
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Folders
Biografie - Geslacht - Man Biografie - Geslacht - Vrouw Biografie - Natie - Koerd Biografie - Natie - Buitenlander Bibliotheek - Provincie - Buitenland Artikkelen - Provincie - Buitenland Bewijsstukken - Provincie - Buitenland Bibliotheek - Provincie - Netherlands Biografie - Mensen type - Schrijver Biografie - Mensen type - Journalist

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.266 seconde(n)!