پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرایکرد، کێڵگە نەوتییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام کەمدەکەن ئەگەر بە بەردەوامی هەڵنەکەندرێن، بەوەش بەرهەمهێنان کەمتر دەبێت و کاریگەریی خراپی دەبێت لە داهاتوودا.
بەگوێرەی ئەلمۆنیتۆر، تا ئێستا #15-04-2023# هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئێراق و حکومەتی تورکیا، بەردەوامی پاشەکشێی هەناردەی نەوت زیانێکی گەورە بە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
هەر بەگوێرەی ئەو پێگە ئەمریکییە ئەگەر حکومەتی هەرێم نەتوانێت ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت بەتاڵی بکات، ئەوا حکومەت تووشی سزا دەبێت.
بیلال وەهاب شارەزای ئێراقی دەڵێت: تورکیا ڕێگا بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نادات، ئەم پرسە وەک کارتی و جۆرێک لە هەژموون بەکاردەهێنێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 423 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!