مرۆڤ لە هەر ڕەگەزێکدا بێت ئازادە لەوەی چۆن ڕەفتار دەکات، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر ئەوەی لە پێش چاوی کەسانی دیکە بێت و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتیی هەبێت، پێویستە ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی سنووردار بکات و بەئاگاترەوە ڕەفتار بکات، کاتێک خانمان لەلای کەسێکی ڕەگەزی بەرانبەر یان چەند کەسێک دەوەستن، پێویستە لەم ڕەفتارانە دووربکەونەوە.
=KTML_Bold=1. بێڕێزیکردن بە خۆت=KTML_End=
هەرگیز لەبارەی خۆتەوە بە نەرێنی مەدوێ، بەتایبەتی قسەکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەت یان وتنی هەندێک وشە کە سەرنجڕاکێشیت کەمبکاتەوە و کاریگەریی لەسەر کەسایەتیت درووستبکات لەپێش چاوی ئەوان.
=KTML_Bold=2. گومانکردن لە خۆت=KTML_End=
خانمان بەوە ناسراون کە دوودڵن لەو بڕیارانەی دەیدەن، بەڵام کاتێک بڕیارەکە دەدەن پەشیمان نابنەوە، ئەمەش وادەکات لە سەرەتادا وادەربکەوێت کە گومانیان لە تواناکانی خۆیان هەیە، هەر بۆیە پێویستە گومان لە خۆیان و تواناکانیان نەکەن و متمانەیان بە خۆیان هەبێت.
=KTML_Bold=3. لەدەستدانی ئارامی=KTML_End=
ڕاستە توڕەیی هەستێکە، بەڵام کات و شوێنی خۆی هەیە، هەوڵبدە لەپێش چاوی کەسانی دیکە تا دەتوانیت ئارامیت بپارێزە، ئەگەریش زانیت خۆت بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت شوێنەکە جێبهێڵە پێش ئەوەی توڕەییت دەربخەیت.
=KTML_Bold=4. غیرەکردنی لە ڕادەبەدەر=KTML_End=
ئاساییە غیرە بکەیت، بەڵام غیرەکردنی لە ڕادەبەدەر وادەکات وەکوو کەسێک دەربکەویت کە زۆر ئیرەیی ببات و ئەمە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کەسایەتیت دەبێت.
=KTML_Bold=5. ڕەخنەگرتن لە پیاوبوونی=KTML_End=
کاتێک ڕەخنەت لە ڕەگەزی بەرانبەر هەیە، هەرگیز لەپێش چاوی کەسانی دیکە مەیشکێنەرەوە، هەوڵبدە بە تەنیا ڕەخنەکان بە خۆی بڵێیت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 675 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!