کاتی قوتابخانە، ئەو کاتەیە کە زۆرترین کات منداڵەکەتی تێدا بە تەنیا جێدەهێڵیت و بەرکەوتنی لەگەڵ چواردەورەکەی دەبێت، لەوانیش هاوپۆلەکانی، کارمەندانی قوتابخانە یان مامۆستاکانی، دەکرێت هەندێک کات دەکرێت ڕووبەڕووی توندوتیژی دەروونی یان جەستەیی بێتەوە، ڕەنگە منداڵەکەت خۆی دانی پێدانەنێت و نەیڵێت، بەڵام دەکرێت چەند ئاماژەیەک ئاگادارتبکاتەوە.
1. دڵی ناخۆشە و زۆرینەی کاتەکان دەترسێت بێ ئەوەی هۆکارێکی ڕوونی هەبێت.
2. خۆی بەدوور دەگرێت لە چواردەورەکەی و هەوڵدەدات بە تەنیا بێت.
3. ناتوانێت لەناو پۆلەکەیدا هاوڕێ بگرێت.
4. ئارەزووی خواردن لەدەست دەدات و بە بڕی پێویست ناخوات.
5. ئازاری جەستەیی هەیە و هۆکاری ئازارەکەی ڕوون نییە.
6. هەندێک ڕەفتاری نامۆ دەنوێنێت، وەکوو ئەوەی توندوتیژ دەبێت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی یان خوشک و برا بچوکەکانی.
7. متمانەی بە خۆی و ڕەفتارەکانی نامێنێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 597 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!