هەموو کەسێک ئارەزووی ئەوە دەکات ڕێزی بگیرێت لەلایەن کەسانی چواردەورییەوە و بۆچوون و وشەکانی بە گرنگ ببینرێت و هەمیشە وەکوو کەسێکی بەبەها تەماشا بکرێت، ئەمەش کارێکی مەحاڵ نییە، دەکرێت بێ ئەوەی چاوەڕێی بەرانبەرەکەت بکەیت بزانیت ڕێزت دەگرێت یان نا، خۆت ناچاری بکەیت بەوەی ئەو کارە بکات.
=KTML_Bold=1. ڕێزی کات بگرە=KTML_End=
کاتێک لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا کۆدەبیتەوە بۆ قسەکردن، لە سەرەتاوە ڕێزی ئەو کاتە بگرە کە لەگەڵ ئەوان بەسەری دەبەیت، خۆت سەرقاڵ مەکە بە بەکارهێنانی مۆبایل یان هەر شتێکی دیکەوە، ئەمەش وادەکات ئەوان هەمان کار بۆ تۆ بکەن.
=KTML_Bold=2. با وشەکانت کاریگەر و بەهێزبن=KTML_End=
گرنگی بدە بەوەی چی دەڵێیت نەک چەند دەڵێیت، هەمیشە با بابەتەکانت ڕوون بن و وریای ئەو بابەتانە بیت کە لەسەری دەدوێیت، هەندێک بابەت کە شیاوی قسەکردن نین، لەسەریان مەدوێ.
=KTML_Bold=3. متمانەت بە خۆت هەبێت=KTML_End=
هەمیشە متمانەبەخۆبوون ئەو وێنایە لای کەسانی چواردەور درووستدەکات کە کەسێکی بەهێز بیت، ئەمەش وادەکات ڕێزت بگرن.
=KTML_Bold=4. سنووری کەسانی دیکە مەبەزێنە=KTML_End=
هەمیشە بۆشاییەک لەنێوان خۆت و کەسانی دیکە بهێڵەرەوە و سنوورەکان مەبەزێنە، خۆت مەخەرە ناو هەندێک بابەتی تایبەتییەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت.
=KTML_Bold=5. تەماشای ڕەفتاری ئەو کەسانە بکە کە ڕێزیان دەگیرێت=KTML_End=
کەسانێک هەن لە چواردەورت کە ڕێزێکی زۆریان لێدەگیرێت، دەتوانیت تەماشای ڕەفتار و هەڵسوکەوتیان بکەیت بزانیت چی دەکەن، بۆ ئەوەی لێیانەوە فێربیت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 559 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!