کات گرنگترینە لە ژیانی هەر کەسێکدا، وە ژیان زۆر کوورتە بۆ ئەوەی بەسەریبەریت لە ئەنجامدانی هەندێک کاردا کە پەشیمانی لەدوابێت و ئەنجامی نەبێت.
=KTML_Bold=گرنگ نییە چی دەکەیت، بەڵام هەرگیز ژیانت بەهەدەر مەدە لە ئەنجامدانی ئەم کارانەدا.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ڕازیکردنی کەسانی دیکە=KTML_End=
گرنگ نییە چەند هەوڵبدەیت و چەند کەسێکی نایاب بیت، هیچ کاتێک ناتوانیت هەمووان لە خۆت ڕازیبکەیت، هەر بۆیە هەوڵدان بۆ ئەم کارە تەنیا کاتت دەبات و ئەنجامت پێنادات.
=KTML_Bold=2. ناچارکردنی کەسێک کە خۆشیبوێیت=KTML_End=
خۆشەویستی شتێکە کە بە زۆر ناکرێت، ڕەنگە هەوڵەکانی سەرەتا کاریگەریی هەبێت بۆ ئەوەی وا لەبەرانبەرەکەت بکەیت خۆشیبوێیت، بەڵام ناتوانیت ناچاری بکەیت.
=KTML_Bold=3. بەردەوام نیشاندانی ژیانت=KTML_End=
ئێمە لە جیهانی دیجیتاڵدا دەژین، بە ئاسانی دەتوانیت کەسێک ببینیت لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە کە هەزاران کیلۆمەتر لە تۆوە دووربێت، ئەمەش وادەکات ئالودەی ئەوە بیت بەردەوام ژیانی خۆت نیشان بدەیت و خۆت دەربخەیت، ئەمەش پەستانێکی زۆر دەخاتە سەرت و وادەکات لە ژیانێکی هەڵەدا بژیت ئەگەر بە ئاگا نەبیت.
=KTML_Bold=4. ئەنجامدانی ئەو کارانەی ئارەزووت لێی نییە=KTML_End=
ڕەنگە وا بیربکەیتەوە کە دەتوانیت خۆت لەگەڵ دۆخەکان بگونجێنیت، بەڵام ئەمەش بۆ هەموو کات ڕاست نییە، زۆرکات بەسەربردنی ژیانت لە ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار کە ئارەزووت لێی نییە، بۆ هەموو ژیانت پەشیمانت دەکاتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 518 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!