زۆرجار هەندێک لە مرۆڤەکان لەدوورەوە کەسێکیان خۆشدەوێت بێ ئەوەی بەرانبەرەکەی هەستی پێبکات، بەتایبەتی خانمان ڕەنگە ئەوان وەک پیاوان بەهۆی شەرمەوە نەتوانن هەستی خۆیان بەرانبەر پیاوێک دەربڕن، بەڵام تۆ دەتوانیت بە تواناکانی خۆت و لێزانی هەوڵبدەیت بیخەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە و وابکەیت کە ئەویش تۆی خۆشبوێت.
1. پیاوان هەندێک کات پێویستیان بە خانمێکە کە ڕێزی کەسایەتیان بگرێت، هەر بۆیە بەشێوازێکی تایبەت دەریبخە کە چەند ڕێز لە کەسایەتی ئەو دەگریت لە کاتی گفتوگۆکردندا تا هەست بەئارامی بکات.
2. مەجالێکی فراوانی بۆ بکەرەوە کە پێتەوە ئالودە بێت و پشت پێببەستێت و هەست بە هێز و توانا بکات.
3. گرنگی بە شێوە و ڕوخساری خۆت بدە، هەوڵبدە زۆر شیک و سەرنجڕاکێش دەربکەویت.
4. پێکەنین کاریگەرییەکی سیحری هەیە لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی پیاوان، بێ بەشی مەکە لە پێکەنینەکانت، بەڵام بەشێوازێک لەگەڵ خانمێتی تۆدا بگونجێت.
5. گفتوگۆی قوڵی لەگەڵدا بکە و تەنیا ڕوخساری خۆتی پیشان مەدە، بەڵکوو ژیری و بیروڕا و ئاقڵی خۆتی پیشان بدە.
6.هەوڵبدە گفتۆگی نێوانتان پێکەنیناوی و ئارام بێت، پشو ببەخشێت بە کەسی بەرانبەر و چێژی لەو کاتانە ببینێت کە لەگەڵ تۆدایە.
7. ڕێگەی بدە بەئازادی دەربارەی کەسایەتی خۆی قسە بکات، بە پرسیاری زۆر بێزاری مەکە، زیاد لە پێویست غیرەی لێمەکە و ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی بگرە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 492 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!