لەبیرکردنی خۆت بەهۆی زۆری سەرقاڵیتەوە بە کارکردن زیانی گەورەی هەیە بۆ تەندرووستی دەروون و جەستە، هێندە دەزانیت ساڵانێکی زۆری تەمەنت لێڕۆیشت بێ ئەوەی چیژ لە ژیانی خۆت ببینیت و لەو نێوەندەدا خۆت دەکەیت بە قوربانی.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چێژ لە ژیانت ببینیت.=KTML_End=
1. هاوسەنگی ڕابگرە لەنێوان شوێنی کار و ماڵەوە، خێزانەکەت پشتگوێ مەخە و کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەرە.
2. لەبیری مەکە، پێویست نییە تەنیا چاوەڕێی سەرکەوتنی هاوسەر و منداڵەکانت بیت، سەرکەوتنی خۆت لەبیر مەکە و هەوڵەکانت دوامەخە لەپێناو ئەوان.
3. ڕۆتینی ڕۆژانەت بشکێنە و چێژ لە ژیانت ببینە، ئەمەش وادەکات کەمتر وزەی نەرێنی ڕوو لە ژیانت بکات.
4. خۆت هانی خۆت بدە و ئاهەنگ بۆ سەرکەوتنەکانی خۆت بگێڕە، چاوەڕێ مەکە کەسانی دیکە ئەمەت بۆ بکەن.
5. لەدوای تەواوبوونی کارەکەت، کات تەرخان بکە بۆ خۆت و خێزانەکەت و سەرقاڵ مەبە بە پیشەکەت لە ماڵەوە.
6. هەفتەی چەند ڕۆژێک تەرخان بکە بۆ ئەوەی کاتەکانت بە تەنیا و بۆ خۆت بەسەر بەریت، لەو کاتانەدا پەڕتووک بخوێنەرەوە، وەرزش بکە، تەماشای فیلم بکە یان هەر شتێک بکە کە ئارەزوت لێدێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 494 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!