دەوترێت خۆشەویستی بە بێ هیوا، گەورەترین مانای خۆشەویستییە، ئەو کەسانەی یەک لایەنە دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، هیوایەکیان هەیە بگەن بەو کەسەی لە دڵیاندا هەیە، بەڵام کاتێک لەبەرانبەردا خۆشەویستی وەرناگرنەوە بێ هیوا دەبن و پێویستیان بەوەیە بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بن.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت ئەو کەسە لەبیربکەیت کە یەک لایەنە خۆشتدەوێت.=KTML_End=
1. ڕاستییەکان قبووڵ بکە کە ئەو کەسە تۆی ناوێت و هەستەکانی ناگۆڕێت.
2. بەهیچ شێوەیەک لۆمەی خۆت مەکە، لەبەر هەر هۆکارێک ڕەتکرابێتیتەوە ئەوە بزانە کە هەڵەی تۆی تێدا نییە.
3. بە هیوا بە، شکستهێنانت لەم پەیوەندییە با هۆکار نەبێت لەوەی هیوا لەدەست بدەیت بۆ دۆزینەوەی کەسێک کە تۆی خۆشبوێت.
4. سەرنجت لەسەر داهاتووت بێت، ئامانج بۆ ژیانت دابنێ و هەوڵی بۆ بدە، ڕێگە مەدە بەدەستی خۆت داهاتووت بشێوێنیت.
5. ڕابردوو جێبهێڵە و تێیدا مەژی، دەنا ناتوانی ئەو کەسە لەبیر بکەیت، هەموو شتێکی ئەو دووربخەرەوە کە وادەکات ڕابردووت بە بیر بێتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 466 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!