گۆڤاری دیاپێتس ڕاتگبەری ئەڵمانی لە بابەتێکدا ڕێنمایی تووششبوانی نەخۆشیی شەکرەی کردووە کە زۆر ئاگاداری ئاستی ئەو شەکرەبن کە لەناو میوەکاندایە.
گۆڤارەکە کە تایبەت بە نەخۆشی شەکرە ئاماژەی بەوەکردووە، کە توکێوی (کرانبێری) زۆر گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەکرە، بەوپێیەی لە 100 گرامدا تەنیا 6 گرام شەکری تێدایە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی، بەوەش ڕێگریی دەکات لە هەڵمژینی شەکر بۆ ناو خوێن.
ئەوەش هاتووە، سێو لە 100 گرامدا 12 بۆ 13 گرام شەکری تێدایە، هەروەک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکیی، لە کاتێکدا گوێزی هیندی لە 100 گرامدا 10 بۆ 11 گرام شەکری تێدایە.
سەبارەت بە ترێ، ڕێنماییدراوە بەوەی پێویستە نەخۆشانی شەکرە بە مامناوەندی و وریاییەوە بیخۆن، بەوپێیەی لە 100 گرامدا 15 گرام شەکری تێدایە کە زیاتر لە نیوەی گلوکۆزە، هەروەها بەخێرایی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرزدەکاتەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 652 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!