زۆرکات ڕەنگە تووشی ئەو حاڵەتە بوبیت کە هەست دەکەیت سکت ئاوساوە و ناڕەحەتی کردویت، لەگەڵیشیدا هەندێکجار ئازاری هەیە و کاتێک دەست لە سکت دەدەیت کەمێک ڕەق بووە، ئەو هەستەش زۆرجار دوای ژەمی قوورس ڕوودەدات. بێگومان غازات (bloating) حاڵەتێکی زۆر باوە، وە ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەرمانخانەکان دەکەن بۆ ئەوەی کەمێک لەو ناڕەحەتییە کەمکەنەوە.
هۆکارەکانی درووستبوونی غازات چونە ناوەوەی هەوایە بۆ ناو گەدەمان، خواردنی بەپەلە، باش نەجوینی خواردن، باش هەزم نەبوونی خواردن، هەڵمژینی هەوای زیاد لە پێویست لە ڕێگەی بنێشت خواردن و جگەرە کێشانەوە، هەبوونی نەخۆشی قۆڵۆن (syndrome bowel irritable) کە ئەمەیان هۆکارێکی زۆر سەرەکی و باوە بۆ تووشبوون بە غازات.
=KTML_Bold=ئەم خواردنانە بخۆ بۆ ئەوەی غازاتت کەمتر بێتەوە:=KTML_End=
=KTML_Bold=مۆز:=KTML_End=
بەهۆی هەبوونی پۆتاسیوم و جۆرێکی ڕیشاڵ کە دەتوێنەوە و یارمەتیی هەرس دەدەن. بەتایبەتیش بۆ ئەوانە باشترە کە لەگەڵ غازاتەکە قەبزیشیان هەیە.
=KTML_Bold=زەنجەفیل:=KTML_End=
زۆربەی لێکۆڵینەوەکان پشتگیری ئەوە دەکەن کە زەنجەبیل یەکێکە لە باشترین و بەسوودترین چارەسەرەکان هەم کاریگەریی لەسەر دڵ تێکەڵهاتن وە هەم کاریگەریی لەسەر کەم کردنەوەی ئازاری سک هەیە و زۆربەی نیشانەکانی قۆڵۆنیش کەم دەکاتەوە.
=KTML_Bold=سپێناخ:=KTML_End=
سەرچاوەی دەوڵەمەند بە ماگنیسیۆم کە لە زۆربەماندا ڕێژەکەی وەک پێویست نییە. ماگنیسیۆم یارمەتیی هەرسکردن دەدا و وادەکات گەردی خواردنەکان زیاتر و زیاتر بەش بکرێن بۆ بەشی وردتر تاوەکوو جەستەمان ئاسانتر بەکاریبێنێ.
=KTML_Bold=نەعنا:=KTML_End=
دژی گرژبوونی ڕیخۆڵەکانە بە گشتی بەو هۆیەوە یارمەتیی دەرچوونی غازات دەدات و ئازاری سک کەم دەکاتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 566 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!