خانمان هەمیشە بەدوای ئەو ستایلی پێڵاوانە دەگەڕێن کە ئاسوودەن پێوەی و لەگەڵ جلەکانیان دەگونجێت، لەگەڵ ئەوەشدا بایەخ بەو ستایلانە دەکەن کە باویەتی و دەیانەوێت شیک دەربکەون.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی insider بۆ ئەمساڵ 2023 ئەو ستایلی پێڵاوانەی بڵاوکردووەتەوە کە ترێندن.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. بالێت (پاتە)=KTML_End=
ئەم شێوازە بۆ ئەمساڵ زۆر باویەتی و لەگەڵ ئەوەشدا خانمان هەست بە ئاسوودەیی دەکەن کاتێک لەپێی دەکەن، لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵ زۆر دەگونجێت.
=KTML_Bold=2. پێڵاوی سپۆرتی سپی=KTML_End=
ماوەی چەند ساڵێکە باویەتی، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوەیە، لەگەڵ عەزی، تەنوورە، پانتۆڵ و تەنانەت شۆرتیش دەگونجێت.
=KTML_Bold=3. پوتی درێژ تا سەرو ئەژنۆ=KTML_End=
ئەم ستایلە بۆ ئەمساڵ خانمان زۆر دەیکەن، لەگەڵ تەنوورەی کوورت، عەزی دەگونجێت و یارمەتیت دەدات بە گەرمی بمێنیتەوە.
=KTML_Bold=4. پوتی کوورت (نیو پوت)=KTML_End=
ئەم جۆرە پوتە کلاسیکییە، بەڵام بایەخێکی زۆری پێدەدرێت لەم ساڵانەی کۆتاییدا، دەرکەوتنێکی شیک بە خانمان دەبەخشێت.
=KTML_Bold=5. پێڵاوی پاژنە گەورە=KTML_End=
ئەم شێوازە لە پێشوودا زیاتر ئەو خانمانە دەیانکرد کە دەبوون بە بوک، بەڵام ئێستا تایبەت نییە بە بۆنەیەکی دیاریکراو و بە گشتی زۆرینەی خانمان حەزی پێدەکەن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 396 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!