یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان داوای ئازادکردنی عەلی سیاسیی دەکات و ڕەخنەش لە شێوازی دەستگیرکردن و وێنەگرتنی و پیشاندانی لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن دەگرن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی ڕایگشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان دەڵێت: دوای ئەوەی بەیانی ڕۆژی #25-04-2023# #عەلی مەحمود محەمەد# ناسراو بە عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتییەکەمان لە #ھەولێر# لەلایەن ئاساییشەوە گیرا، دۆسیەکەی ئاڕاستەی پۆلیس کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم پرسەدا ڕوو لە دادوەری لێکۆڵینەوە و دەسەڵاتی دادگا دەکەین، ناوبراو ئازاد بکات بەکەفالەت، چونکە پەڕاوی ناوبراو جیایە لەگەڵ کەسەکەی تر و پەڕاوی جیابکرێتەوە.
لەکاتێکدا داوای ئازادکردنی دەکەین ڕەخنەش لە شێوازی دەستگیرکردنی دەگرین، ڕەخنەمان ھەیە لە وێنەگرتنی و پیشاندانی لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئاماژەی پێدراوە.
بۆیە جەختی کردووەتەوە، دەزگاکانی حکومەت مافی گرتنە بەری ڕێکاری یاساییان ھەیە بەرانبەر بەو ڕووداوە، بەڵام پێویستە ڕێکارەکان بە ھاوسەنگی و بە تەواوەتی لە چوارچێوەی یاسادا بێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 548 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!