وشکبوونی قژ لە وەرزی زستاندا گرفتێکی باوی خانمانە، ئەم گرفتە لەو کەسانەدا زیاترە کە خۆیان بە سرووشتیی قژیان وشکە، وادەکات قژیان بژ و زبر بێت، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەتوانیت ئەم ڕێگە چارەسەرانە بەکاربهێنیت.
=KTML_Bold=1. ئەڤۆکادۆ=KTML_End=
یەکێکە لە جۆرەکانی میوە و سوودی هەیە بۆ وشکیی قژ و ئەو خانمانەی قژیان لولە، دەتوانن چوار کەوچک ئەڤۆکادۆ و یەک کەوچک زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکەن، بیدەن لە قژیان بۆماوەی 20 بۆ 30 خولەک، دواتر بە شامپۆ بیشۆن.
=KTML_Bold=2. هێلکە=KTML_End=
قژ نەرم دەکات و وەکوو ئاوریشمی لێدەکات، هێلکە و هەندێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە و بیدە لە قژت، بۆ ماوەی 30 خولەک و دواتر بیشۆ.
=KTML_Bold=3. دووربکەوەرەوە لە وشککردنەوەی=KTML_End=
وشککردنەوەی قژ بە ئامێری وشککردنەوەی قژ زیانی هەیە، باشترە ڕێگە بدەیت قژت خۆی بە هەوای سرووشتی وشکبێتەوە.
=KTML_Bold=4. ماسکی هەنگوین و مۆز بەکاربهێنە=KTML_End=
تێکەڵکردنی هەنگوین و مۆز بۆ قژ بەسوودە، دەتوانیت بۆ ماوەی 15 خولەک بیدەیت لە قژت، هەروەها هەفتەی جارێک دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=5. وریای شانەکردن بە=KTML_End=
شانەکردنی قژ پێویستە لە کۆتایی قژ بۆ سەرەوە بێت، هەروەها دڵنیا بەرەوە لەوەی کاتێک قژت وشکە داینەهێنیت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 452 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!