دێرین-کویو: شارێکی ژێرزەمینی بۆ شەڕی پارتیزانی.
#ماکۆ ساوین#
لە پەرتووکی (#ڕامان لە مێژووی کورد# ) باس لە شانشینی فریجیا کراوە کە پەیوەندی بە شانشینێکی کوردییەوە هەیە و پایەتەختەکەی گۆردیۆن یان گۆردوم بووە. ئەو شانشینە کەوتۆتە ناو سنووری پانتای 'کەپەدۆسیا'ی باکووری کوردستان. لەو ناوچەیەدا تا ئێستا زیاتر لە دوو سەد شاری ژێر زەوی دۆزراوەتەوە یەکێک لەوانەی کە زۆر مێژوونووسان و ئاسەوارناسانی سەرسام کردووە 'دێرین-کویو'ە. تا ئێستا هیچ زانیاریەک نییە لە چ سەردەمانێک درووستکراوە. مێژوونووس 'گراهام هانکۆک' پێیوایە ئەو شارە لەلایەن 'یەما=یما' درووست کراوە. بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی نییە.
بەڵام بەڵگە مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو شارە لە سەدەی 8 پ.ز لانەی خەڵکی فریجیا بووە. کاتێک ئاشوریەکان هێرشیان کردۆتە سەر نەتەوەکان دیلەکانیان کەوڵ کردووە و منداڵەکانیان زیندەچاڵ کردووە. بەڵام ئەو لەشکرە تۆقێنەرە بەرانبەر لەشکری فریجیا شکست دەخوات. لەشکری فریجیا شەڕی پارتیزانی بەکاردەهێنێ و لە شاری ژێرزەمینی بۆ ئاشوریەکان دەرئەپەڕن و ئاشوریەکان نازانن لە کوێوە هێرش دەکرێتە سەریان. جەنگاوەرەکانی فریجیا پاشەکشەیان کردووە تاوەکوو لەشکری ئاشوریەکان پێشڕەوی بکەن و ئەوانیش لەژێر ئەو شارە بۆیان دەرپەڕیون و بۆسەیان بۆ داناونەتەوە. بەم شێوە لەشکری ئاشوریەکانیان بۆ چەندین جار تێکشکاندووە. دەروازەی ئەو شارە ژێرزەمینیە بە بەردێکی خڕی نیو تەنی داخراوە. ئەو بەردە کونێکی تێدایە تاوەکوو بەهۆی تولێکەوە ئەو بەردە بجوڵێ و دروازەکە دابخات. گراهام دەڵێ هەمان تەکتیکی ئەو شەڕە لەلایەن ڤێتنامیەکان بەرانبەر ئەمەریکیەکان بەکارهاتووە کە حەشارگەی ژێرزەویان درووست کرد، لە دوایدا ئەفغانیەکانیش هەمان تەکتیکیان بەرانبەر سۆڤیەت و ئەمەریکیەکان بەکارهێنا.
سەرچاوە:
ماکۆ ساوین، ڕامان لە مێژووی کورد ، 2022، ل 65-9.
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 301 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!