مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حەربی خالد سەرۆکی هەڵبژێردراوی لیژنەی ئۆڵمپی #کەرکووک# دەکات دەقەکەی:
بەرێز حەربی خالد سەرۆکی هەڵبژێردراوی لیژنەی ئۆڵمپی کەرکووک بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆکی نوێی لیژنەی ئۆلمپی کەرکووک لە پێکهاتەی کورد و لە ناویشیاندا وەک کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ستافە نوێکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین وهیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین بۆ گەشەپێدانی چالاکیە وەرزشیەکان لە پارێزگای کەرکووکدا و لەو ڕێگەیەوە بە گیانی وەرزشییەوە کار بکەن بۆ قوڵکردنەوەی هەستی پێکەوە ژیان لە نێو گشت پێکهاتە و نەتەوەکانی پارێزگای کەرکووک. [1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 450 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!