ناونیشانی بابەت: نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان 02
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئەو هۆکارانەی وا دەکەن کەسیک ئاسانتر و خێراتر تووش ببێت لە ڕاستیدا هەر کەسێک سێکس بکات ئەگەری تووشبوونی هەیە بەڵام لەم حاڵەتانەدا زۆر زیاتر ئەگەری تووشبوون هەیە.
- سێکس کردن بە بێ کۆندۆم یان بەهۆی باش بەکارنەهێنانی کۆندۆمەوە.
- سێکس کردن لەگەڵ چەند کەسێک ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییانە زۆر زیاد دەکات.
- کەسێک پێشتر تووشبوبێت ئەگەری تووشبوونی زیاترە.
- تەعەدای سێکسی.
- بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئەلکهوڵ ، یاخود دەرمانە یاساغەکان.
- بەکارهێنانی دەرزی و هاوبەشی پێکردنی.
- تەمەنی نێوان 15 بۆ 24 ساڵی زیاتر تووش دەبن.
- کۆرپەلە لە ڕێگای دایکی تووش بوەوە.
- لەبەرئەوەی زۆربەی نەخۆش هەست بە نیشانەکان ناکات کاتێک ئەم نەخۆشیانەیان هەیە، کاتێک هەست دەکات کە ماکەکان دەردەکەون کە بریتیین لەم خاڵانەی خوارەوە:
- ئازاری ناوچەی حەوز.
- ماکەکانی کاتی دووگیانی.
- هەوکردنی چاو.
- هەوکردنی جومگەکان.
-هەوکردنی ناوچەی حەوز.
- نەزۆکی.
- نەخۆشییەکانی دڵ.
-هەندێک شێرپەنجە! وەکوو شێرپەنجەی ملی منداڵدان و کۆم بەهۆی بوونی ڤایرۆسی HPV.
- لە بەشی دواتردا باسی ڕێگاکانی خۆپاراستن دەکەین لە نەخۆشی سێکسی گواستراوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 283 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!