هەندێک لە خانمان حەز دەکەن لێویان گەورەبێت و پڕ دەربکەوێت، بۆ ئەمەش پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانکاری دەبەن، کە دواتر ڕەنگە کاریگەریی لاوەکی ببێت یان بەو شێوەیە دەرنەچێت کە خۆیان دەیانەوێت.
بە چەند ڕێگەیەکی سرووشتی کە ماڵپەڕی stylecraze بڵاویکردووەتەوە، دەتوانیت لێوت گەورە بکەیت.
=KTML_Bold=1. پێستە مردووەکان لێبکەرەوە=KTML_End=
سکرەبکردنی لێو و لێکردنەوەی پێستە مردوەکانی کاریگەرییەکی زۆری هەیە، دەتوانیت کەڵک لە شەکر و زەیتی زەیتون ببینیت، تێکەڵی بکە بە باشی و مەساجی لێوتی پێبکە بۆ چەند خولەکێکی کەم و دواتر بە ئاو بیشۆ، هەفتەی دووجار دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=2. لێوت شێداربکەرەوە=KTML_End=
هەمیشە با لێوت شێداربێت، دڵنیا بەرەوە لەوەی ڕۆژانە شێدارکەرەوەی لێو بەکاربهێنیت، هەروەها بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە.
=KTML_Bold=3. ڕاهێنان بە لێوت بکە=KTML_End=
لێوت و ددانت بەتوندی پێکەوە بلکێنە و پاشان زەردەخەنە بکە و بۆ ماوەی 15 چرکە بمێنەرەوە و پشوویەک بدە، 10 جار ئەمە دووبارە بکەرەوە.
یانیش لێوت وەکوو لێوی مراوی لێبکە، بۆ ماوەی 5 چرکە بەو شێوەیە بمێنەرەوە و پشوویەک بدە، پاشان دووبارەی بکەرەوە بۆ 10 جار.
=KTML_Bold=4. دەتوانیت لە ڕێگەی ماکیاژەوە لێوت گەورە بکەیت=KTML_End=
سەرەتا فاوندەیشن لە ڕەنگی پێستت بدە لە لێوت، بە قەڵەمێک کە ڕەنگی لێوت بێت، هێڵی چواردەوری لێوت بکێشە، پاشان ڕەنگی سووراوێکی کاڵ بکە لە ڕەنگی لێوت بۆ ئەوەی گەورە دەربکەوێت، دواتر بە ڕەنگێکی تۆختر لە ناوەڕاستی لێوتەوە سووراو بکە پاشان چواردەورەکەی، ئەنجامەکەی باشتر دەردەکەوێت ئەگەر بە فڵچە بیکەیت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 505 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!