ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #07-05-2023# #مەسرور بارزانى# سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە مایک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزى بەریتانیا لە ئێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵیش، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرانبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
باڵیۆزی بەریتانیا، پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان #هەولێر# و #بەغدا# دووپات کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا 2023.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی #شنگال#، هەردوولا پشتیووانیی خۆیان بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئێزدییەکان و پەرەپێدانی کولتووری بە یەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات کردەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 374 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!