=KTML_Bold=وەزارەتی دارایی 100 ملیار دیناری هەیە و چاوەڕێی 400 ملیارەکەی بەغدایە=KTML_End=
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2023 فەرمانبەران نزیکەی 100 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی لەبەردەستە، چاوەڕوانی گەیشتنی 400 ملیار دینارەکەی #بەغدا#یە تا بڕیار لە دابەشکردنی مووچە بدات.
بەگەیشتنی پارەکەی بەغدا، بڕی 500 ملیار دینار بەردەست دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە، تاکۆتایی ئەم مانگە دەتوانرێت بە داهاتی ناوخۆ بڕی 250 ملیار دیناری دیکە کۆ بکرێتەوە. تاکۆتای مانگ پارەی مووچە دەگاتە 750 ملیار دینار و هاوپەیمانان نزیکەی 35 ملیار دیناریان بۆ مووچەی مانگی نیسان داوەتە لیوا هاوبەشەکان و نزیکەی 900 ملیار دینار بۆ حکومەت دەمێنێتەوە دابینی بکات. واتە 150 ملیار دینار کوورتهێنان دەبێت.
داهاتی بەردەست و 400 ملیاری بەغدا و داهاتی پێشبینیکراوی ناوخۆ تاکۆتای مانگ بڕی 83 لە سەدی پارەی مووچە پڕ دەکەنەوە و هێشتا بڕی 150 ملیار دینار کوورتهێنان دەبێت و ڕەنگە حکومەت ناچار بێت بە قەرز کردن پڕی بکاتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە ئەگەر تائەوکاتە پارەکەی بەغدا بگات بڕیار لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی مووچە دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە کاتێکی زیاتر بخایەنێت لە چاو مانگی پێشوو بەو پێیەی بەشێکی پارەی مووچە پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت و ڕۆژانە کۆدەکرێتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 680 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!