حاڵەتێکی باوە کە زۆرکات مووی جەستە لەژێر پێستەکە دەمێنێتەوە و نایەتە دەرەوە، زۆرکاتیش لەژێر پێستکەوە هەوکردن درووستدەبێت، دەتوانیت بە پێی بەشەکانی جەستەت چارەسەریان بکەیت.
=KTML_Bold=1. بۆ ڕوخسار=KTML_End=
پێویستە بۆ ڕوخسار سکرەبی پزیشکی بەکاربێت بە پێی جۆری پێستت (چەور، هەستیار، وشک و ئاسایی) ، پاشان بۆ ڕوخسارت بەکاریبهێنیت.
هەروەها دەتوانیت هەنگوین و شەکر تێکەڵ بکەیت، بە دوو بڕی یەکسان، پاشان بیدە لە ڕوخسارت بۆ ماوەی 5 خولەک، دواتر بیشۆ و وشکی بکەرەوە.
=KTML_Bold=2. بۆ جەستە=KTML_End=
سەرەتا گرنگە لەناو گەرماوێکی هەڵمیی گەرمدا بمێنیتەوە، ئەمەش یارمەتیی شێدارکردنەوەی پێست دەدات.
ئەسپرین سوودی هەیە بۆ لابردنی مووی ژێر پێست، لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکە و بیدە لەو شوێنەی کە دەتەوێت بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
=KTML_Bold=3. بۆ شوێنی هەستیار=KTML_End=
سەرەتا شوێنە هەستیارەکە بە ئاو و شامپۆیەک بشۆ کە سابوون و بۆنی تێدا نەبێت، خاولیەکی خاوێن بە ئاوی شلەتێن تەڕ بکە و بیکەرە سەر شوێنی مەبەست بۆ ماوەی 10 خولەک.
پاشان شەکری زبر بەکاربهێنە بۆ سکرەبکردنی بە مەبەستی لابردنی پێستە مردووەکان، پاشان جارێکی دیکە خاوێنی بکەرەوە و بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 418 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!