کێشەی نێوان بوک و خەسوەکان کێشەیەکی باوی خێزانییە، هۆکاری زۆرە و چارەسەری ئاسانە، کاتێک دایکێک دەبێت بە خەسو، بە چەند ڕێگەیەکی سادە دەتوانێت کۆتایی بە کێشەکانی بهێنێت لەگەڵ بوکەکەی.
=KTML_Bold=1. وەکوو کچەکەت مامەڵەی لەگەڵ بکە=KTML_End=
وابیر بکەرەوە ئەو کچەی دەبێت بە بوکت، کچی خۆتە و یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکەت، بەم شێوەیە تەنانەت ئەگەر لێکتێنەگەیشتنیش ڕووبدات، کێشەکان چارەسەر دەبن هەروەکوو چۆن کێشەی نێوان دایک و کچ درێژە ناکێشێت.
=KTML_Bold=2. دەستوەرمەدەرە ژیانیان=KTML_End=
گرنگە خەسوەکان ڕێگە بدەن، کوڕەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی پێکەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، نەک کاتێک ئەو دوو هاوسەرە کێشەیان دەبێت، دەستوەربداتە کێشەکەیانەوە، هەروەها ڕێگە بدەن ئازادی خۆیان وەربگرن و ڕێز لە تایبەتمەندییەکانیان بگرە.
=KTML_Bold=3. دەستوەرمەدەرە شێوازی منداڵ بەخێوکردنی=KTML_End=
ڕەنگە تۆ لە سەردەمی خۆتدا بە ڕێگەیەکی جیاوازتر منداڵەکانت گەورە کردبێت، بەڵام بوکەکەت شێوازی خۆی هەیە بۆ ئەوەی منداڵەکانی گەورە بکات.
=KTML_Bold=4. بیر لە خەرجییەکانی مەکەرەوە=KTML_End=
کوڕەکەت هەرچەند پارە خەرج بکات بۆ هاوسەر و منداڵەکانی، پەسەندی بکە کە ژیانی تایبەتیی خۆیانە و بیرۆکەیەکی باش نییە لەوبارەیەوە بدوێیت لەگەڵیان. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 365 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!