لە وەرزی گەرما پێست وشک دەبێت و شێداریی نامێنێت لە ئەنجامی بەرزی پلەکانی گەرمیی، یان شێدارنەکردنەوەی دەست و کەمی ڤیتامین و کانزاکان، بەوهۆیەوە پێستی چواردەوری نینۆکەکان لێدەبنەوە، جگە لەوەی دیمەنێکی جوانی نابێت، ئازاری هەیە و ڕەنگە بەدوای چارەسەردا بگەڕێیت.
=KTML_Bold=دەتوانیت بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:=KTML_End=
1. دەستت بکەرە ناو دەفرێک ئاوی شلەتێن بۆ ماوەی 5 خولەک، ئەمەش یارمەتیی نەرمبوونی پێستی چواردەوری نینۆکەکانت دەدات.
2. دەستت بە باشی وشک بکەرەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی لێکردنەوەی پێستی چواردەوری نینۆکت ئازاری نەبێت.
3. بە نیکۆکبڕ هەموو ئەو پێستە زیادانە لێبکەرەوە کە سەریان هەڵداوە.
4. دەستت شێداربکەرەوە و ڕێژەیەکی زۆر لە کرێم، لۆشن یاخود زەیت بەکاربهێنە بۆ دەستت، پاشان بەو بەرهەمەی بەکاریدەهێنیت مەساجی چواردەوی نینۆکتی پێبکە، بەڵام وریابە ئەو نەرمکەرەوەیەی بەکاریدەهێنیت هیچ جۆرە کحولێک و بۆنێکی تێدا نەبێت.
5. پاش ئەوە دەستکێشی لۆکە لەدەستبکە و شەو تا بەیانی پێوەی بخەوە.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
ڕۆژانە بەردەوام دوو بۆ سێ جار کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە بەتایبەت بۆ چواردەوری نینۆکت، وە هەفتەی دوو جار ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە گرفتەکەت چارەسەر دەبێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 433 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!