=KTML_Bold=پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە ڕۆژی جیهانیی پزیشکیی ڤێتێرنەری دەڵێت: خواست لەسەر خوێندنی پزیشکیی ڤێتێرنەری زیاد بووە و بایەخدان بە پسپۆڕییەکە لە گەشەسەندندایە.=KTML_End=
ڕۆژی #29-04-2023# ڕۆژی جیهانی پزیشکیی ڤێتێرنەرییە و لۆنا خالید، پزیشکی ڤێتێرنەری لە بووڵتەنی نوورۆژدا گوتی، پزیشکی ڤێتێرنەری پسپۆڕی لە چارەسەرکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان هەیە و ڕۆڵی سەرەکی لە پاراستنی ئاژەڵ و کواڵیتیی بەروبوومەکانیان هەیە.
لەبارەی هۆکاری دیاریکردنی دوایین شەممەی مانگی نیسان بۆ ڕۆژی جیهانیی پزیشکیی ڤێتێرنەری، لۆنا خالید دەڵێت: لەم ڕۆژەدا یەکەمین کۆنگرەی ڤێتێرنەری کراوە و نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ڤێتێرنەریش کراوەتەوە.
لۆنا خالید ڕایدەگەیێنێت، خواست لەسەر خوێندنی پزیشکی ڤێتێرنەری لای هاونیشتمانییان زیادبووە و ئێستا زۆرێک لە ناوچەکان پێویستیان بە پزیشکی ڤێتێرنەرییە.
پزیشکەکەی ڤێتێرنەری ئەوەشی باسکرد کە ڤێتێرنەری ڕۆڵی گرنگی لە سەلامەتیی خۆراکدا هەیە، بە جۆرێک سەرجەم بەروبوومەکانی ئاژەڵان لەلایەن پزیشکانی ڤێتێرنەرییەوە چاودێریی سەلامەتی و گونجاویان بۆ خواردن دەکرێت بەتایبەت جۆرە جیاوازەکانی گۆشت.
بە گوتەی دکتۆر لۆنا، ئاشنابوونی زۆر لەنێوان بەخێوکەرانی ئاژەڵەکان و پزیشکانی ڤێتێرنەری درووستبووە، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندرووستیی کۆمەڵگە دەگەڕێنێتەوە، هەروەها دەشڵێت: تەنیا پزیشکی ڤێتێرنەری دەتوانێت چارەسەری گونجاو بە ئاژەڵەکان بدات و لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان تەندرووستییان بپارێزێت.
لەبارەی ئاژەڵە بێلانەکان دکتۆر لۆنا گوتی، ''ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئاژەڵان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستن و مامەڵەکردنی تەندرووست لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە''، هەروەها ئەوەش باسدەکات کە لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئاژەڵە بێلانەکان زیانی زیاتر بە کۆمەڵگە دەگات بەتایبەت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکاندا بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە کاری زیاتریان لەسەر بکرێت و کۆنتڕۆڵبکرێن.
بە گوێرەی ئامارە نوێیەکانی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان، لە پارێزگای #هەولێر# 378 پزیشک، لە پارێزگای #سلێمانی# 1087 پزیشک و لە پارێزگای #دهۆک#یش 629 پزیشکی ڤێتێرنەری هەن؛ هەروەها ساڵانە لە هەر پارێزگایەک نزیکەی 60 خوێندکاری پزیشکیی ڤێتێرنەری بڕوانامەی پزیشکیی وەردەگرن و بە شێوازی جیاواز لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 510 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!