پسپۆڕێکی ئێسک و شکان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی مێدیکاڵ کوردستان ڕایدەگەیێنێت، چۆنییەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ئەژنۆ و جومگەکان پێویستە بە گوێرەی ستانداردی جیهانی بێت و کوالێتی پارچە ئاسنە چاندراوەکانی نێو ئەژنۆ بەرزبێت.
دکتۆر #دیاری فەرەیدون#، پسپۆڕی ئێسک و شکان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە 10 ساڵی ڕابردوو نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و جومگەکان زۆر پێشکەوتووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ستانداردی جیهانی.
لە بارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان لە هەرێمی کوردستان پسپۆڕەکە گوتی، (زۆرینەی نەشتەرگەرییەکان وەکوو ستانداردی جیهانی نین، چونکە چاودێریی کوالێتی کۆنتڕۆڵیان لەسەر نییە یاخود ڕاهێنانەکانی دوای نەشتەرگەری بە شێوازێکی کاریگەر نییە تاوەکوو بتوانن کەسەکە بە تەواوی چاکبکەنەوە).
پسپۆڕەکە ڕاستییەک ئاشکرادەکات و دەڵێت: ''ساڵانە لە بەریتانیا نزیکەی 100 هەزار ئەژنۆ دەگۆڕێت''، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، ئێستا لە هەرێمی کوردستان نەشتەرگەریی گۆڕینی حەوز و ئەژنۆ بەربڵاوە، بەڵام کوالێتی نەشتەرگەرییەکە و خاوێنی شوێنەکە کەمە و بەگوێرەی ستانداردی جیهانی نییە.
دکتۆر دیاری بەشێکی کێشەکانی نەشتەرگەریی گۆرینی ئەژنۆ بۆ کەمیی کوالێتی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: (لە هەرێمی کوردستان زۆرێک لە چارەخوازان بەدوای کوالێتی باشدا ناگەڕێن و ناچار تووشی چەندین پاشهاتی مەترسیداری دوای نەشتەرگەریی دەبن).
لە کۆتاییدا پسپۆڕەکەی ئێسک و شکان چەند هۆکارێکی زیادبوونی کێشەکانی ئێسک و جومگە دەخاتەڕوو و دەڵێت: ''لەگەڵ زیادبوونی کێش جومگەکانیش دادەخورێن، هەروەها ئەنجامدانی ڕاهێنان و وەرزشی هەڵە یاخود زۆربوونی پانتایی چیمەنتۆ دەشێت هۆکاربن بۆ زیاتر بەریەککەوتنی ئێسکەکان و داخوورانی جومگەکان.''
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی مێدیکاڵ کوردستان لە #هەولێر# بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو و ئەمڕۆ 3ی ئاداری 2023 کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکە بوو، هاوکات تۆڕی میدیایی ڕووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکە و هەریەک لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کوردستان و کۆمپانیان ئیڤێنت بۆکس ڕێکخەر و ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بوون. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 422 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!