لە شەڕە سەی کلکی پسایه
شەڕە سەگ، سەگەل تێک بەردەبن و هەموو سەگەکان پەلاماری یەکتری دەدەن و هەر یەکە و گاز لە سەگێکیتر دەگرێت، جاری واش هەیە مرۆڤ دوو سەگ بەشەڕ دەهێنێت و گۆڕەپانی شەڕە سەگان دیاری دەکەن و حەشیمەتی خەڵکی لەدەوری شەڕەسەگەکە کۆدەبنەوە، ئینجا بەکەسێکی ساختەچی و فێڵباز کە خراپ لە گرە و و گفتوگۆ لێی ببردرێتەوە بەگاڵتەوە پێکەنینەوە دەوترێت: لەشەڕە سەی کلکی پسایە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 422 keer bekeken