پیاو کۆزەری هەرزنی خۆی بخوات لە گەنمی قەندەهاری خەڵکی باشتره
وتراویشە: گۆشتی گونی خۆت بخۆی لە منەتی قەسابی باشتره، هەرزن: بەرووبومێکی ڕووەکییە بۆ ئالیکی مەڕوماڵات بەکاردەهێنرێت و بۆ خۆراکی مرۆڤ ناشێت، کۆزەر: ئەو پاشماوەیەیە لەپاش لە بێژینگدان دەمێنێتەوە، قەندەهاری جۆرە گەنمێکە نانی جوان لێ دێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و گوزارشت کراوە کە مرۆڤ شتی خراپی خۆی لە شتی زۆر باشی خەڵکی باشتر و بێ منەتترە، بۆیە وتراوە: پیاو کۆزەری هەرزنی خۆی بخوات لە گەنمی قەندەهاری خەڵکی باشترە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 539 keer bekeken